وێنه:خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو سیروانی نوێ دۆڕا و ئه‌فرۆدێت براوە بوو

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كێبڕكێكانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانیشدا پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌دۆڕێت و ئه‌فرۆدێتیش سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ تۆمار ده‌كات.
له‌هۆڵی ساڵح عه‌لی له‌شاری سلێمانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ئه‌نجامدراو یانه‌ی سیروانی نوێ له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیدا میوانداری چۆمانی دووه‌می وه‌رزی رابردووی كرد.
یاریه‌كه به به‌هێزی هه‌ردوو یانه ده‌ستی پێكرد، به تایبه‌تی یانه‌ی میوان هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره و به(5-1)گۆڵ به‌سوودی خۆی كۆتایی پێبێنێت.
گێمی دووه‌م تاراده‌یه‌ك یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا گه‌ڕانه‌وه كه‌شی یاریه‌كه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه قورسه‌كه بێ سوود بوو،ئه‌م گێمه‌ش به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك كۆتایی هات.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (7-2)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی چۆمانی میوان تەواو بوو.
هۆنهس جه‌مال یاریزانی یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” سه‌ره‌تا وه‌ك یاریزانان خۆشحاڵین به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانمان و خولی فوتساڵی كچان، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نه‌بوو خراپیش بوو بۆمان، به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ یارییه‌كانی داهاتوو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه، هه‌روه‌ها پلانی گه‌وره‌ترمان هه‌یه كه پارێزگاریكردنه له نازناوه‌كه”.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌زن محه‌مه‌د راهێنه‌ری كچانی چۆمان رایگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا توانیمان له یه‌كه‌م تاقیكردنهوهماندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین كه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئهنجامەو زیاتریشمان له یاریزانان ده‌كرد، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كه ده‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌رمان له‌گه‌ڵ بێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئه‌مساڵ ئامانجی گه‌وره‌ترمان له ساڵی رابردوو هه‌یه ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌مساڵی خولهكەیە كه وه‌رزی رابردوو پله‌ی دووه‌ممان به‌ده‌ستهێنا”.
له یاریه‌كی تری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كچانی ئه‌فرۆدێت له هه‌مان هۆڵ میوانداری كچانی رهواندزییان كرد.
یاریه‌كه به‌ئاستێكی تاراده‌یه‌ك مام ناوه‌ند ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دوای پیشاندانی ئاسته به‌رزه‌كه‌یان كچانی خاوه‌ن یاریگا توانییان ئه‌و گێمه به‌ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك به‌سوودی خۆیان ته‌واو بكه‌ن.
گێمی دووه‌م به‌هه‌مان ئاست و سینارۆ ده‌ستی پێكرده‌وه یاریزانانی ئه‌فرۆدێت له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامه گه‌وره‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون به‌جۆرێك له‌م گێمه‌شدا توانییان ئه‌نجامه‌كه به‌سوودی خۆیان ته‌واو بكه‌ن به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر.
له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره به (9-1)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌فرۆدێتی خاوه‌ن یاریگا كۆتایی هات.
ئه‌نجامی یاریه‌كانی تری ئه‌مڕۆی خوله‌كه:
ئافره‌تانی دهۆك 7-1 ئافره‌تانی هه‌ولێر
چوارقوڕنه 1-6 ئاكرێ
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕمانی به‌رپرسانی وه‌رزشی و رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی بوو له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی خوله‌كه‌دا كه چوار یاری ئه‌نجامدرا 34گۆڵ تۆمار كراوه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی جیهان به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه تێیدایە، به‌ڵام ئاستی یاریزانان و یانه‌كان گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









