ژمارهیهك پهرلهمانتار رهتیدهكهنهوه بهشدارى كۆبوونهوهى سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بكهن

دانیشتنێكى پهرلهمانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
كهمێك لهمهوبهر 10 ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق راگهیهنراوێكیان بڵاوكردهوه و رایانگهیاند: ئێمە ئەم پەرلەمانتارانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە، رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە گرێدانی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین.
له بهشێكى راگهیهنراوهكهدا كه ئهمڕۆ شهممه بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “خەڵکی کوردستان چاوەڕێی هیچ لەمجۆرە کۆبونەوانە ناکەن و باشترە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت”.
دهقى راگهیهنراوهكه
راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی:
ئێمە ئەم پەرلەمانتارانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە، رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە گرێدانی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین. لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
یەک: حکومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن. پرسی موچە و نەوت رونە و پێویستی بە کۆبوونەوەی نمایشکارانە نیە. هێشتا دەرفەت ماوە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت وەفد بنێرێتە بەغدا و هەرچی زووە رێکەوتنێکی نوێ و گشتگیر و شەفاف و كۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکەن لەسەر بنەمای دەستور نەک عیلاقاتی شەخسی و حزبی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر.
دوو: دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم کۆبوونەوانەیان زیاتر وەك نمایشێکی سیاسی دەوێت، تا لەو رێیەوە شەرعیەت بدەن بە سیاسەتە شکستخواردوەکانیان. ئێمەش ئامادەنین بەشێك بین لەو سیاسەتە.
سێ: خەڵکی کوردستان چاوەڕێی هیچ لەمجۆرە کۆبوونەوانە ناکەن و باشترە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بێت.
چوار: تا ئەم ساتە هیچ چاکسازییەکی راستەقینە نیه و قاچاخچێتی و دزینی سامان و داهاتەکان بەردەوامە و سەرباری ئەوەش دەیان چالاکوان و رۆژنامەنوس لە زیندانەکانی هەولێرو دهۆك و ناوچەکانیتردان، بەبیانوی نایاسایی و دەزگا ئەمنیەکانیش سەرقاڵی دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەمان بۆیان.
دەیان هۆکاریتریش هەن کە وامان لێدەکات بەشداری ئەمجۆرە کۆبوونەوە بێ بەرهەمانە نەکەین.
1. احمد حاجی رشید
2. رێبوار کریم محمود
3. کاوە محەمەد
4. سەرکەوت شەمسەدین
5. سروە ونس
6. یوسرا رەجەب
7. غالب محمد علی
8. بەهار محمود فتاح
9. هۆشیار عەبدوڵا
10. موسەننا ئەمین
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









