کارگەیەک بۆ دروستكردن و نوێكردنەوەی تراكتۆرە كۆنەكان دامەزراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
جیاواز لە هەر كارگەیەكی دیكە كە پشت بە هاوردەكردنی ئامێری دەرەكی ببەستن بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانیان، لە قەزای شارەزوور چەند پیشەوەرێكی بە ئەزمون و شارەزا دەستیان بە دامەزراندنی كارگەیەك كردووە كە تیایدا بە سود وەرگرتن لە پارچەی كۆن هەڵدەستن بە دروستكردنی تركتۆر و هەروەها نۆژەنكردنەوەی ئەوانەی سالانێكی زۆرە لەكاركەوتوون ئەمەش بووەتە جێگەی دەستخۆشی جوتیارانی سنورەكە.
عوسمان مەحمود، سەرپەرتشتیار و خاوەنی كارگەی هۆز بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی تراكتۆرە كۆنەكان بە SNNی ڕاگەیاند: مەبەستی سەرەكیمان لەم كارەو دامەزراندنی ئەم كارگەیە لەناوجەرگەی شارەزوور بۆ ئەوەیە كە ڕۆژانە تەواوی ئەو تراكتۆرانەی لە عێراق و كوردستان بەرەو لەناوچون دەچن، جارێكی دیكە نوێیان بكەینەوە نەهێڵین لەناو بچن بۆ ئەو مەبەستەش سود لەو كەرەستە و ئاسنە كۆنانە دەبینێت كە لەناوخۆی هەرێمدان و نامانەوێت هیچ كەرەستەیەك لەدەرەوە هاوردە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەرنامەمان هەیە كارگەكە بەشێوەیەكی واگەورە بكەن، بتوانین هەلی كار بۆ چەندین گەنجی سنورەكە بڕەخسێنین و لەگەڵ ئەوەشدا لەبواری میكانیكدا خزمەت بەكوردستان بكەین، هاوكات لەگەڵ ئەوەی لەئێستاشدا بازاڕەكانی كوردستان تراكتۆری نوێی زۆری بۆ هاوردەكراوە بەڵام كوالێتیەكەیان زۆرباش نیە جیاوازین لە ئەو تراكتۆرە كۆنانەی كە پێشتر دروستكراون، بۆیە ئێستا ئێمە جارێكی دیكە بە هەمان دیزانی پێشوو نۆژەیان دەكەینەوە و لە لایەن هاووڵاتیان و جوتیارانیشەوە پێشوازییەكی گەرم لەكارەكەمان دەكرێت.
ئەو سەرپەرشتیارەی كارگەی هۆز بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی تراكتۆرە كۆنەكان ئەوەشی خستەڕوو: ئەو تراكتۆرانەی كە زۆر كۆنن و نوێكردنەوەی تەواویان پێویستە بۆ هەر تراكتۆریك بڕی نزیكەی شەش هەزار دۆلاری تێدەچێت، تا بە تەواوی هەموو بەشەكانی نۆژەنبكرێتەوە، ئەمە جگەلەوەی توانای كێشیشی لە 71 ئەسپەوە دەكرێت بە 100 توانای ئەسپ، كاتی چاكردنی هەر تراكتۆرێكیش نزیكەی هەفتەیەكی پێدەچێت و لە ماوەی سێ مانگی كاركردنیشماندا نزیكەی 30 تراكتۆرمان دروستكردوە، لەزۆربەی شارەكانی خواروی عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە خواستێكی زۆریان لەسەرە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









