نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روویدا سزادانی هەرێم بوو

نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆکی هەرێم دەڵێت: “زۆر نیگەرانین لە هێزە سیاسییەکانی عێراق بە بڕینی قووتی هاووڵاتیان و ئەوە گەورەترین شکستە لە مێژووی ئیداری خۆیاندا و ئێمە ئامادەین بەرپرسیارێتییەکانی خۆمان بەرامبەر بە عێراق جێبەجێبکەین”.
دوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: “راست نییە کە هەرێم نەوت ناداتە بەغدا، چونکە ئێمە هەمیشە وتوومانە ئامادەین رێککەوتن لەسەر ئەو پرسە بکەین و حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێم رێککەوتووە تا کۆتایی ساڵ 320 ملیار دینار بنێرێت و سەرەتای ساڵی داهاتوو ئامادەین رێککەوتن لەسەر هەموو شت بکەین”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند “لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو راستییەکان بە داتا و ژمارە و نووسراو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەخرێتەڕوو””.
وتیشی: “هەرێم ئامادەیە رێککەوتن لەسەر هەموو شتێک بکات و حەز دەکەین ئەوە بێتە ئاراوە و داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لە چارەسەری ئەم دۆخەدا بەشدار ببێت”.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند “هیچ مەعقول نییە بەغدا دوو مووچە بدات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدات لەکاتێکدا ئەوان هەموو خەڵکی هەرێم بە هاووڵاتی خۆیان بزانن”.
وتیشی: “بژاردەکانی ئێمە تەنها گفتوگۆیە و نە رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ تورکیا یان رۆزنەفت رێگر نین لەبەردەم رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک هەرێمی کوردستان ناتوانن لە بانکە نێودەوڵەتییەکان قەرز بکات، چونکە دەبێت حکومەتی عێراق رازی ببێت.
ئاشکرایکرد “هەر کەسێک دەڵێت هەرێم دەتوانێت بە داهاتی خۆی دەتوانێت مووچە بدات، بە بێتە شوێنی ئێمە و مەمنوونین ئەو کارە بکات، بە پێچەوانەوە لە دنیادا شتی وا نییە پارە هەبێت و مووچە نەدرێت”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









