پاش كشانه‌وه له پاڵه‌وانێتیی جامی عێراق یانەی ته‌ڵه‌به هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی ده‌كات

یانەی تەڵەبە
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
قه‌یرانی دارایی كه به‌رۆكی یانه‌كانی عێراقی گرتووەته‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی و یانه دامهزراوییهكان به تایبه‌ت، بونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه له به‌رده‌وامبوونیان و له خۆگرتنی توانا وه‌رزشییه‌كان كه بتوانێت ئاستی هونه‌ری تیپه‌كان به‌رز بكاته‌وه.
له نێو ئه‌م قه‌یرانه‌دا ئیداره‌ی یانه‌ی ته‌ڵه‌به هه‌ڕه‌شه‌ی ئاماده‌بوونی نیشاندا به هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پاشه‌كشێكردنی له پاڵه‌وانێتیی جامی عێراق راگه‌یاند، ئەمەش به هۆی ئه‌و فشاره داراییه تووندی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
عه‌لا كازم سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی ته‌ڵه‌به له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” یانه‌ی ته‌ڵه‌به به قه‌یرانێكی دارایی راسته‌قینه تێپه‌ڕده‌بێت و له ساڵی پاره‌وه هیچ پاره‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه “.
وتیشی:” وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژێنه‌وه‌ی زانستی ته‌نیا 50 ملیۆن دیناری ته‌رخان كرد، ئه‌مه‌ش بڕێكی كه‌مه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شایسته‌ی یاریزانان و ستافی راهێنان و ئیدارییه‌كان”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” ئیداره به یاریزانه‌كانی راگه‌یاند كه ئاماده‌یه به هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و پاشه‌كشێكردن له پاڵه‌وانێتیی جامی عێراق به هۆی ئه‌و فشاره داراییه‌ی كه بهدەستییهوه ده‌ناڵێنێت”.
هه‌روه‌ها وتی:” به ئیداره‌ی یانه‌كه راگه‌یەندرا به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانی نوێ وه‌كوو سه‌رجه‌م یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی تر و گرێبهستكرا بە پێی تواناكانی یانه‌كه ،ئیداره توانی كاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رێت تا گه‌یشتنی پاره‌كه و له‌گه‌ڵ ستافی هونه‌ری و یاریزانان دانیشتنكراو پێیان راگه‌یەندرا به پێدانی به‌شێك له شایسته داراییەکان تا كاتی دابینكردنی تهرخاكراوه داراییه‌كان”.
عه‌لا كازم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه:” یانه‌ی ته‌ڵه‌به له یانه دامهزراوهییهكانه كه پاڵپشتیكردنی پشت به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌به‌ستێت كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی یانه‌كه‌یه و ئیداره‌ش له لای خۆیه‌وه سه‌رجه‌م چاره‌سه‌رییه‌كانی خسته پێش وه‌زاره‌ت بۆ خۆلادان له قه‌یران،وه‌زاره‌ت لیژنه‌ی دارایی و چاودێری تایبه‌تی پێكهێنا و گرێبه‌ستی یاریزانیان پێدرا له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه و داوای پێدانی به‌شێك له شایسته داراییه‌كان و ئه‌وه‌ی ماوه ئه‌كرێت پاش پێنج مانگی تر بدرێت ،به‌ڵام بێ سوود بوو”.
جێ باسه تیپی یانه ته‌ڵه‌به له جامی عێراق رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆز بووەتەوە، بەڵام یاریەکە ئەنجام نادات.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









