وێنه:بۆ یه‌كه‌مجار لە سلێمانى پاڵه‌وانێتییه‌كى تێنسی سه‌رزه‌وى لەسەر ئاستی جووت ده‌ستیپێکرد

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ یه‌كه‌مجار له‌شارى سلێمانى پاڵه‌وانێتییه‌كى تێنسی سه‌ر زه‌وى كراوه‌ى یاریزانان بۆ ئاستی جووت دهستىپێكردوو یاریزانانیش خۆشحاڵن به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه.
له‌لاى خۆیانه‌وه به‌رپرسانی یه‌كێتیی تێنسی سه‌رزه‌وى سلێمانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئامانجیان له‌م پاڵه‌وانێتییه ته‌نیا وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مجۆره یارییه بووه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن ده‌یخه‌نه كار‌و چالاكیه‌كانی ساڵى داهاتوو.
یاد جه‌مال سه‌رۆكی یهكێتىی تێنسی سه‌ر زه‌وى سلێمانى رایگه‌یاند:” به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاى ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان وه‌ستاون ، ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بووین له‌وه، بۆیه دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كان ئێمه بهباشمانزانى پاڵه‌وانێتییه‌ك رێكبخه‌ین كه جیاواز له‌پاڵه‌وانێتیه‌كانی تربێت، چونكه یاریزانان ماوه‌یه‌كی زۆره مه‌شق ده‌كه‌ن و له پاڵه‌وانێتییه‌كان دابڕاون”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك وایه بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى داهاتوومان كه تاچه‌ند ئه‌توانین پاڵه‌وانێتی دوو یاریزانى ئه‌نجام بده‌ین، نه‌خێر ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ته‌نیا وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك وابوو، بۆیه له‌ئێستاشه‌وه به‌رنامه‌ى ساڵى داهاتوومان بۆ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتییه‌كان داناوه بۆ ئه‌م جۆره یاریه‌ش”.
له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌شت تیپ به‌شداره كه 16 یاریزان بهشێوزاى دوو دۆڕاندن به‌شدارى كێبڕكێكان ده‌كه‌ن.
یاریزانانیش خۆشحاڵن به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له‌ئێستادا كه ماوه‌یه‌كى زۆره لهپاڵهوانێتیهكان بێبه‌شن، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه ته‌مه‌ن هیچ كاتێك رێگر نه‌بووه له‌وه‌رزشكردن.
محه‌مه‌د عه‌لى یاریزانێكى 58ساڵى به‌شدار له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات:” من ماوه‌یه‌كی زۆره حه‌زم به‌م یارییه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نیم خه‌ڵك وابیر بكاته‌وه كه ته‌مه‌ن رێگربێت له‌وه‌رزشكردن، چونكه وه‌رزش بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێكه به‌تایبه‌تی كه وه‌رزش بۆ كه‌سى به‌ته‌مه‌ن باشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نى به‌رزبویه‌وه وه‌رزش بۆی به‌سووده”.
وتیشی:” به‌راى من هه‌ر كه‌س حه‌زی له وه‌رزش بێت نابێت وازى لێبێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتى ئێمه به‌پێچه‌وانه‌یه، بۆیه ئێستا خۆم به‌كه‌سێكى 58ساڵه نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یاریزانێك یاری ده‌كه‌م كه 25 بۆ 30ساڵ جیاوازیمان هه‌یه، بۆیه خۆمم گه‌نج كردووەته‌وه، مانه‌وه‌شم له‌م یاریه‌دا بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌میان وه‌ك حه‌زو خولیایه‌ك كه ماوه‌یه‌كى زۆره حه‌زم بۆ ئه‌م یارییه هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ لایه‌نی ته‌ندروستیشم باشه، چونكه ماوه‌ى سێ كاتژمێر به‌به‌رده‌وامى ده‌جووڵێم و خه‌فه‌تم نامێنێت و بیر له‌كێشه‌ى دنیاش ناكه‌مه‌وه”.
به‌هۆى ئه‌و دابڕانه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وى سلێمانى له‌گه‌ڵ یهكێتىی تێنسی سه‌ر زه‌وى عێراق چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا به‌هۆى نه‌بوونی هیچ یانه‌یه‌ك، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دواى گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانانى سلێمانى بۆكێبڕكێكانى عێراق توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كان.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









