لەبارەی دەستگیركردنی 10 كارمەندی هاتووچۆ لە خورماڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بەڕێوەبەری هاتووچوی هەڵەبجە ڕەتیدەكەنەوە زیندانیكردنی 10 كارمەندی هاتووچۆی خورماڵ پەیوەندی بە هیچ هۆكارێكی سیاسییەوە هەبێت، دەشڵێن: “ڕێكارێكی ئیداری و یاساییە و ئەو كارمەندانە ئامادە نەبوون فەرمانێكی سەرووی خۆیان جێبەجێبکەن”
ئەنوەر عوسمان، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجەوە ئاگاداری بنكەی هاتووچۆی خورماڵ كراوەتەوە كە دەبێت دوو كارمەندیان بە شێوەی (تەناوب) بۆ ماوەیەكی كاتی لە هەڵەبجە دوام بكەن.
وتیشی: “ئەوە كاریكی ئاساییە و زۆر جار ئیمەش داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ كردووە هاوكارمان بن لە وەرزی گەشتیاری بۆ ناوچە گەشتیارییەكان هاتوون بە هاوكاریمانەوە، بەڵام ئەمان پابەندی ئەو فەرمانە نەبوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، مافێكی یاسایی بەڕێوەبەرەكەیانە ڕێكاری یاسایی و ئیداری پێویست بەرامبەریان ئەنجامبدات و ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوەی پێكهیناوە و تاوانەكەیان تاوانێكی سەربازییە بە پێی یاسا سەربازییەكان و ناكرێت كارمەندی پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ فەرمانی سەروو خۆیان جێبەجێنەكەن، بۆیە بەپێی یاسای ژمارە 14 ی سالی 2011 و یاسای سزادانی هیزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و ژمارە 14 ی ساڵی 2008 سزای ئەو كارمەندانەی هاتووچۆ دراوە، بەهیچ شێوەیەك دوور و نزیك پەیوەندی بەهیچ هۆكارێكی سیاسییەوە نییە و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە سەر خەتین بۆ چارەسەر كردنی كێشەكەیان.
هاوكات عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بۆ SNNی ڕوونكردەوە، بەهۆی ئەوەی فەرمانی گواستنەوەی دوو كارمەندیان لە خورماڵەوە بۆ هەڵەبجە دەركردووە، كارمەندەكان فەرمانەكەیان جێبەجێ نەكردووە و لەگەڵ هەشت كارمەندی دیكە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، بۆیە ئێمە ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوەمان پێكهێناوە ئەنجوومەنەكە بڕیاری بەندكردنی كارمەندەكانی دەركردووە.
ئەوەشی وت: “گواستنەوەی كارمەندانی هاتووچۆ لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە لە خورماڵەوە بۆ هەڵەبجە یان بەپێچەوانەوە لە چوارچێوەی ئەرك و كاری هاتووچۆی هەڵەبجەدایە، بۆیە بڕیاری سزادانی ئەو كارمەندانەی هاتووچۆ لەلایەن ئەنجوومەنێكی لێكۆڵینەوە دراوە و هەر ئەو ئەنجوومەنەش بڕیاری دیكە لەبارەی ئازادكردنیان دەردەكات.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









