بۆچى هۆڵه‌ندا 150 سه‌ربازى خۆى ده‌نێرێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر؟

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر | فۆتۆ: EIA
SNN – بڕیار محەمەد
هه‌رچه‌نده وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند: 150 سه‌رباز ره‌وانه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه ئاگادارى ورده‌كارى ئه‌و بابه‌ته بن و په‌یوه‌ندى به ئه‌وانه‌وه هه‌بێت، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش نایه‌وێت قسه‌ى له‌سه‌ر بكات.
دوێنێ هه‌ینى ستیف بلۆك، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا رایگه‌یاند: “حكومەتی وڵاتەكەی بڕیاریداوە 150 سەربازی خۆی رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر جێگیر ده‌بن و هێزه‌كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كۆتایی مانگى كانونى دووه‌مدا بگه‌نه هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش”.
ئه‌حمه‌د وشیار، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و سه‌ربازانه‌ى هۆڵه‌ندا كه دێنه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر دێنه ناو بنكه‌ى هاوپه‌یمانان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به پاراستنى ئاسایشى فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه نییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه ئاگادار ورده‌كارى و چۆنیه‌تى هاتنى ئه‌و هێزه نین”.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، به‌و پێیه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش ئاماده نین له‌باره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “هۆڵه‌ندا لە چوارچێوەی وڵاتانی هاوپه‌یمانى دژى داعش كاره‌كانى خۆى له‌نێو عێراقدا ده‌كات، به‌ڵام له ئێستادا چالاكى و مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه وه‌ستاون، دیاریش نییه كه‌ى ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شى ده‌رباره‌ى هاتنى هێزى هۆڵه‌ندایه نامه‌وێت قسه‌ى له‌باره‌وه بكه‌م”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاوه دهستیكهوتوون، “هێزه‌كه‌ى هۆڵه‌ندا ئه‌ركى پاراستنى بنكه‌ى هاوپه‌یمانانى پێ سپێردراوه له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









