
رەعد حەمودی و عەبدولئیلا
SNN Sport
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق نامه‌یه‌كی به په‌له‌ی هاوتا نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه و ئاگاداری ده‌كاته‌وه به سڕكردنی كاره‌كانی.
نزار ئه‌حمه‌د پارێزه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی رهتنهكردووەتهوه كه رۆژی 14ی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌چوو و شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی پێشوو ره‌عد حه‌مودی نەگەڕاندووەتەوە”.
روونیكرده‌وه كه:” لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ئەندامێتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی سڕكردووه و ته‌نیا به مه‌به‌ستی كاربه‌ڕێكردن ، ئه‌و ته‌نیا دان به سه‌رۆكی پێشووی ماوه به سه‌رچوو ره‌عد حه‌مودی ده‌نێت، ئەمەش به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نە عێراقیه‌كان”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه:” ئه‌م دانپێنانه به‌وه‌ی ره‌عد حه‌مودی بووه سه‌رۆكی پێشوو و ماوه‌كه‌ی به سه‌رچووه”.
جێی باسه كه سەرمهد عه‌بدولئیلا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی له ره‌عد حه‌مودی بردهوەو بووە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و توانی 19 دەنگ بە دەستبهێنێت.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









