وێنه: یانه‌ى نه‌ورۆز سه‌رچنارى گۆڵباران كردوو 9 جار گۆڵه‌كه‌ى هه‌ژاند

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌میانه‌ى دوا یاری قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵاوتنى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عێراق كۆمه‌ڵه‌ى سلێمانى، یانه‌ى سه‌رچناری به‌رگ زه‌رد میواندارى نه‌ورۆزى كردوو لە ئەنجامدا یاریەکە 9-0 پێدۆڕاندوو بەم بردنەوەیەش یانەی نەورۆز توانى خۆى بگه‌یه‌نێته‌وه سه‌رو ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى.
له‌یاریه‌كه‌دا یانه‌ى نه‌ورۆز باشتر بینران سەرەڕای له‌ده‌ستدانى چه‌ندین هێرشی ئاسان، توانی 9 جار تۆڕى گۆڵى خاوه‌ن یاریگا بهه‌ژێنێت و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیش له‌خوله‌كه تۆمار بكات.
لهئاكامى هێرشه‌كانیدا له‌گێمى ته‌نها دوو گۆڵیان تۆمار كرد له‌خوله‌كه‌كانى 9و32 له‌لایه‌ن ئاراس مستهفاو دیار سابیره‌وه.
گێمى دووه‌م به‌ئاست و ئه‌نجام جیاواز بوو كاتێك یاریزانانى نه‌ورۆز توانییان حه‌وت جاری تر تۆڕى گۆڵى سه‌رچنار له خوله‌كه‌كانى 50،53،68و78،81،84و 88دا له‌رێگه‌ى یاریزانان ئاسۆ رۆسته‌م و محه‌مه‌د خه‌لیل و عیماد ئه‌حمه‌د هەریەکەو دوو گۆڵ و ئیبراهیم محه‌مه‌دیش گۆڵێكى تۆمار كرد.
له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به9گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانهىن نه‌ورۆز كۆتایی هات.
كامه‌ران عه‌لى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” سوپاس بۆ خوا توانیمان یارییه‌كى باش ئه‌نجام بده‌ین و گۆڵى زۆریش تۆماربكه‌ین، بۆیه ئه‌وه‌ى ویستمان له‌م یاریه‌دا له سه‌دا 90جێبه‌جێكرا، له‌به‌رئه‌وه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باشتر ئاماده‌ین بۆ یارییه‌كانى قۆناغی داهاتوو، بۆیه ئه‌ركمان بۆ یارییه‌كانى داهاتوو زۆر قورس‌تر ده‌بێت ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كانى داهاتوو بكه‌ین”.
له‌لاى خۆیه‌وه ئه‌كره‌م محه‌مه‌د راهێنه‌رى یانه‌ى سه‌رچنار ئاماژه به‌وه ده‌دات:” به‌دڵنیاییه‌وه هیچ خۆشحاڵ نیم به ئه‌نجامه‌كه، هه‌رچه‌نده یانه‌كه‌مان ته‌نیا ئامانجی مانه‌وه‌یه له خوله‌كه، ئه‌گه‌ر بێت و له یاریهكیشدا 50 گۆڵمان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت به‌لایانه‌وه ئاساییه، به‌ڵام من وه‌ك راهێنه‌ر دڵگرانم به‌م ئه‌نجامه، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى یاریه‌كه‌مان بۆ یاریگاى نه‌ورۆز هۆكارێكیتری دۆڕاندنهكهمانه كه نه‌ك راهێنه‌ر، به‌ڵكو یاریزانانیش له‌لایه‌نى ده‌روونییه‌وه باش نه‌بووین و باجهكهماندا”.
یاریه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به به‌شدارى پێنج یانه ئه‌نجام ده‌درێت و له‌كۆتاییشدا دوو یانه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتووى پاڵاوتنه‌كه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









