“جێگیركردنى 6 ههزار پۆلیسى فیدراڵى تێیدا به سهربازگهكردنى شنگاله”

پۆلیسى فیدراڵى عێراق | فۆتۆ: REUTERS/Alaa Al-Marjani – RTS11ISC
SNN – بڕیار محەمەد
ماوهى دوو رۆژه ژمارەیەكی زۆر پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە شوێنی حەشدی شەعبی لە سەنتەری شنگال بڵاوەیان پێكراوە، ئەندامێكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەڵێت: بە سەربازگەكردنی شنگال كاریگەری خراپی لەسەر دەرونی شنگالیەكان دەبێت.
شیرین ئەمین، ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەوەندەی من زانیارم هەبێت چوونی ئەو هێزانە بۆ شەنگال لە چوارچیوەی ئەو رێككهوتنەدایه كە لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئاسایی بوونەوەی شەنگال كراوە، چونكە بەپێی رێككەوتنەكە دەبێت هیچ هێزێكی تر لەنێو شنگالدا نەمنێت جگە لە پۆلیس فیداراڵى، ئەوانیش سەرجەمیان مەشق و راهێنانیان پێكراوه ئەمنییەتی ئەو ناوچەیە بپارێزن لەبری ئەو هێزانەی پێشتر لەوێ بوونیان هەبووە”.
وتیشى: “ئهم بابهته ئەگەر لەڕووی دەرونییەوە سەیرى بكەین بە سەربازگەكردنی شنگاله و كاریگەری خراپی لەسەر دانیشتوانی شنگال دەبێت، هەرچەند بەرپرسانی هەردولا باساین لەوە كرد ئامانج لەو رێككەوتنە گەڕانەوەی خەڵكی شنگالە بۆ ناوچەكانی خۆیان و پاراستنی، بەڵام بوونی ئەو ژمارە زۆرە هێزە لە ناوچەكە كاریگەری خراپی هەیە”.
ماوهى دوو رۆژه سێ لیوای سەربە پۆلیسی فیدراڵی عێراق كە ژمارەیان شەش هەزار پۆلیسە، گەیشتوونەتە سنووری شنگال و لەچەند ناوچەیەكی سەر بەو شارۆچكەیە بڵاوەیانپێكراوە، رەوانەكردنی پۆلیسی فیدراڵی بۆ شنگال بەشێكە لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ئهمنى ئهو ناوچهیه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









