هێزێکی یەکەی 80 دەچێتە سنووری باڵەكایەتی کە پێش شەڕی داعش لەوێ جێگیر کرابوون

دیمەنی هێزەکە
SNN- بریار محەمەد
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێكی زۆر بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەكی قورسەوە ڕەوانەی حاجی ئۆمەران و قەسرێی سنووری باڵەكایەتی لە پارێزگای هەولێر کراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە باڵەكایەتی و چۆمانەوە بە SNNی راگەیاند “بەریانی ئەمڕۆ هەریەكە لە فەرماندەی هەڵگورد و تۆپخانەی شەقڵاوەی سەر بەیەكەی 80ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕەوانەی قەزای ناحیەی چۆمان و قەسرێ لە سنووری باڵەكایەتی كراون”.
وتیشی: “پێشتر هەموو ئەو هێزانە لەو ناوچانە بوون، بەڵام دوای هاتنی داعش بۆ بەرەكانی شەڕ گواسترانەوە، ئێستا دووبارە هاتوونەتەوە ئەو شوێنانەی كە پێشتر لێی بوون و لە چەندین كۆنە سەنگەری سەردەمی شەڕی ناوخۆ جێگر كراون”.
لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێزەكانی یەكەی 80 بە SNNی راگەیاند “ئەو ئاگاداری ئەو باتە نییە و هۆكاری چوونی ئەو هێزانەش بۆ ئەو ناوچەیە نازانێت” .
شایانی باسە زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی بارگرژییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان، پارتی بەردەوامە لە گواستنەوەی هێزەكانی بە چەكی قورس و مام ناوەندەوە بۆ ئەو شوێنانەی هێزەكانی پەكەكەی لێیە و تاوەكو ئێستاش هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هەردوولا رووینەداوە .
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









