وێنه: یانەی رزگارى بووه پاڵه‌وانى تۆپی ده‌ستى یانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى

دیمەنێک لە یاری کۆتایی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شارى سلێمانى كۆتایی هات به یارییه‌كانى تۆپی ده‌ستى یانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و یانه‌ى رزگاریش نوێنه‌رى گه‌رمیانیه‌كان جامه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه.
یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستى سلێمانى به‌ئه‌نجامدانى ئه‌م چالاكییه ده‌ستى به كار و چالاكییه‌كانى كرده‌وه و خولێكى بۆ سێ یانه‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامدا.
له‌یارى كۆتاى خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ى سلێمانى و رزگارى به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له‌سه‌رتاى یاریه‌كه‌وه تا نزیك ته‌واوبوونى یاریه‌كه‌ش یاریزانانى سلێمانى كه به‌ئاستى لاوان به‌شداربوون، باشتر بینران به پێنج گۆڵیش پێشكه‌وتن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوان، ئه‌نجامه‌كه‌ی پێچهاونه بوویه‌وه و یانه‌ى رزگاریش به‌جیاوازى دوو گۆڵ و به‌ئه‌نجامى (26-24)گۆڵ یاریه‌كه‌ى به‌سوودى خۆی یه‌كلایی كرده‌وه و نازناوه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه.
زریان جه‌مال راهێنه‌رى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى رزگارى وتى:” ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هیچ خولێكى تۆپی ده‌ست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م خوله كرایه‌وه ئه‌مساڵ كه كاریگه‌رى ته‌واوى ده‌بێت له‌سه‌ر یارى تۆپی ده‌ست له شارى سلێمانى ،به‌پێچه‌وانه‌وه كه هیچ شارێكیتر له هه‌رێمی كوردستان تۆپی ده‌ستى بۆ ئاستى لاوان نیه”.
راشیگه‌یاند:” بۆ زیاتر گرنگیدان به ئاستى لاوان پێویسته كارى زیاترى بۆ بكرێت و به‌یه‌ك خول و دوو خول ئاستی یاریه‌كه پێش ناكه‌وێت”.
له‌لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د دلێر یاریزانى یانه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” سوپاس بۆ یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستى سلێمانى بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله، له راستیدا له ماوه‌ى رابردوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه كاریگه‌رى ته‌واو له‌سه‌ر وه‌رزش به گشتى و به تایبه‌تى له‌سه‌ر یاریزانان هه‌بوو كه دابڕاین له مه‌شقه‌كانمان و یاریه‌كان، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى خول له‌سه‌ر ئاستى عێراق سوودی زیاترى هه‌یه بۆ یاریزانان بۆ پێشكه‌وتنى ئاستیان و زیاتر ئه‌زموون وه‌رگرتن”.
یارى تۆپی ده‌ست له كوردستان زیاتر به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێت، جگه له شارى سلێمانى كه تائێستاش گرنگى به ئاسته ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌دات و به‌شدارى كێبڕكێكانى عێراقیش ده‌كات.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









