كچانی سۆلاڤ بۆ ئه‌م وه‌رزی خولی پله یه‌كی كوردستان ئاماده‌ن

كچانی سۆلاڤ
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
پاش به‌شدارینه‌كردن بۆ چه‌ند وه‌رزێك له خولی فوتساڵی كچانی كوردستان به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ، تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی سۆلاڤی شاری كه‌ركوك بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌شداریكردن لە خولی پلە یەکی فوتساڵ.
سه‌باره‌ت به تیپه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانیان ، زوبێر عه‌بدولسه‌لام سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه بۆ (SNN Sport) وتی:” وه‌كوو یانه پێش دوو ساڵ ده‌بێت و به‌سوود وه‌رگرتنی له یاریزانانی په‌روەرده‌ی كه‌ركوك تیپی فوتساڵی كچانمان درووست كردووه،بە به‌شداری زیاتر له 15 كچه یاریزان،قه‌یرانی دارایی له وه‌رزه‌كانی رابردوو رێگر بوو له‌وه‌ی به‌شداری خولی كوردستان بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها وتی:” بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله یه‌كی كوردستان ستافێكی هونه‌ریمان دیاركرد بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی تیپه‌كه كه بریتین له ( عه‌لی عه‌دنان وه‌كوو راهێنه‌ر و هه‌یفا هومان وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ) كه به‌ده‌ر له یانه‌كه وه‌كوو تیپی په‌روه‌رده به‌رده‌وامییان له‌گه‌ڵ كچه یاریزانانه‌كان هه‌بووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” خواستمان سه‌ركه‌وتنە بۆ خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به پاڵپشتی دارایی و مرۆیی هه‌یه و یانه‌كه‌شمان وه‌كوو سه‌رجه‌م یانه‌كانی تر له بازنه‌ی قه‌یرانی داراییدا ده‌خولێته‌وه”.
له كۆتاییدا زوبێر عه‌بدولسه‌لام سه‌رپه‌رشتیاری تیپی كچانی فوتساڵی یانه‌ی سۆلاڤ هیوای خواست به‌رپرسانی كارگێری و وه‌رزشی شاره‌كه ئاوڕێك له تیپه‌كه‌یان بده‌نه‌وه، چونكه له كۆی 8 یاری 4 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیانە، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی ئاستێك پێشكه‌ش بکەن کە شایسته‌ی یانه‌كه و شاره‌كه‌بێت”.
خولی پلە یەکی فوتساڵی کچانی کوردستان به به‌شدارى (9) یانه كه پێكهاتوون له یانه‌كانى (رانیه، ده‌ربه‌ندیخان، بابان، پیره‌مه‌گروون، سۆلاڤ، چه‌مچه‌ماڵ، سنوور، هێرش و قه‌ڵادزێ) له 4/12/2020 ده‌ست پێده‌كات.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









