بە بڕی 270 ملیۆن دینار هاوکاری دەدرێتە زیاتر له 7 هه‌زار هه‌ژار و کەمدەرامەت

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان دابه‌شكردنى هاوكارى كه بڕى 100 هه‌زار دیناره، به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ته‌كان ده‌ستیپێكرد و حه‌وت هه‌زار و 200 خێزان هاوكارییه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
ده‌رون عومه‌ر بەڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند؛ دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا ناوى خێزانه هه‌ژار و كهمدرامهتهكانیان له گه‌رمیان تۆماركرد، ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنى هاوكارى به‌سه‌ریاندا ده‌ستیپێكرد.
وتیشى: “له سنوورى گه‌رمیان به شێوازێكى نوێ و سه‌رده‌میانه و له رێگه‌ى فۆرمێكى تایبه‌ته‌وه ناوى خێزانه‌كانیان تۆماركردووه له ته‌واوى گه‌رمیان و دواتر پۆلێنیان كردووه كۆى گشتى له سنووره‌كه حه‌وت هه‌زار و 200 خێزان هه‌ن كه شایسته‌ى وه‌رگرتنى هاوكارین هه‌ر خێزانێك بڕى 100 هه‌زاریان پێده‌درێت كه كۆى گشتى ده‌كاته 720 ملیۆن دینار”.
ده‌رون عومه‌ر باسیشى له‌وه‌كرد، له كفرییه‌وه ده‌ستیان به دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كه كردووه، چونكه كفرى وه‌كو لیستی ناوه‌كان و وه‌كو بانكیش ئاماده‌بوون، بۆیه له‌و شاره‌وه ده‌ستیانپێكردووه و له سبه‌ینێشه‌وه له كه‌لار و دواتر ناوچه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیان هاوكارییه‌كه ده‌درێته ئه‌و خێزانانه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









