رۆژنامەیەک سەردانە نهێنییەکەی ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

ئیسماعیل قائانی سەرۆکی فەیلەقی قودسی ئێران
SNN
رۆژنامەی “میدل ئیست ئەی” بەریتانی هۆکاری سەردانە نهێنییەکەی ئیسماعیل قائانی جێگری قاسم سلێمانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات کە تێیدا کۆبوونەوەی لەگەڵ میلیشیا شیعەکانی عێراقدا کردووەو بڕیاری چارەنوسزای داوە.
دوای ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئیسماعیل قائانی سەرۆکی فەیلەقی قودس دوای 24 کاتژمێر بە نهێنی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرانی میلیشیا شیعەکاندا کۆدەبێتەوە و پێیان رادەگەیەنێت کە بە هیچ شێوەیەک هێرش نەکەن سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا تا ئاگری شەرێکی دیکە لە ناوچەکەدا و لە نێوان ئەمریکا و ئێران هەڵنەگیرسێت.
سەرکردەی یەکێک لە میلیشیا شیعەکان ئەوەی بە رۆژنامەکە وتووە” کە هەموو هێرشەکانی میلیشیاکان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا رادەگیرێت تا گەیشتنی جۆو بایدن بە کۆشکی سپی”، وا پێشبینی دەکرێت کە ئەمە قسەی ئیسماعیل قائانی بێت بۆ سەرانی میلیشیا شیعەکان لە کۆبوونەوەکەی بەغدادیدا.
ئیسماعیل قائانی ئەوەشی بە میلیشیا شیعەکان وتووە کە ترەمپ دەیەوێت جەنگێکی خوێناوی لە ناوچەکەدا هەڵبگیرسێنێت، ئەمەش هۆکاری ئەو شکستەیەتی کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەدەستی هێناوە و دەیەوێت بەم جەنگە دۆڕانەی لە بیری هاووڵاتییانی ئەمریکا بەرێتەوە، بەڵام وڵاتی ئێران و عێراقیش خۆیان لەو جەنگە بەدور دەگرن و سەرجەم هێرشەکانیان لە ناوچەکەدا بۆ سەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی رادەگرن.
لە سەردانەکەی ئیسماعیل قائانیدا دەچێتە وڵاتی لوبنان و لەوێ چاوی بە حەسەن نەسڕوڵا سەرۆکی حزبوڵای لوبنانی و پاشان دێتە عێراق چاوی بە هادی عامری سەرۆکی کوتلەی فەتح و سەرانی دەوڵەتی قانون و سەرکردەکانی حەشی شەعبی و حیزبوڵای عێراق دەکەوێت، بە سەرجەمیانی راگەیاندووە تا گەشتنی بایدن بۆ کۆشکی سپی هەموو هێرشێک بۆ سەر ئەمریکا لە عێراق راگیرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









