“کۆمەڵێک پەرلەمانتار داوا دەكەن کۆبونەوەکانیان ئەو بابەتانە لە خۆبگرێت كە بۆ هاووڵاتییان گرنگە”

SNN- بڕیار محەمەد
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان، بەهۆی ئەوەی لە بەرنامەی كاری پەرلەمان ناڕازین و داوا دەكەن بەرنامەی كاری پەرلەمان بابەتە هەنوكەییەكان و ئەو بابەتانە لە خۆبگرێت، كە بۆ هاووڵاتییان گرنگە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە یاداشتێكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردوە بەژمارەی یاسایی ئەندامان، كە ژیانی خەڵك خراپە و مووچە نیە و كار نیە، بزانین حكومەت بێت بۆچی مووچە دابەش ناكرێت و بەرنامەی حكومەت چیە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام یاداشتەكەمان نەخراوەتە بەرنامەی كار، ئەمەش لادانە لەپەیڕەو.
وتیشی “داواما كردووە حكومەت بێت بەبیانووی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی ورد داواكە نەخراوەتە بەرنامەی كار، یەعنی ساڵێك و چوارمانگە دانیشتن لەگەڵ بەغدا دەكات نەیتوانی ڕاپۆرتێك ئامادە بكات بۆ ئەوەی بزانرێت بەرنامەیان چیە، بۆیە پەرلەمان نوێنەرایەتی حكومەت دەكات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان هەندێک بابەتی خستۆتە بەرنامەی كار گرنگ نیە بۆ ژیانی خەڵك ئەگەر ساڵێكی تریش دانیشتنی لەسەر بكرێت، بەڵام ئەوەی بەژیان و گوزەران و ئازادی خەڵك هەیە یا پەیوەندیە سیاسییەكان لەناوخۆ وڵاتان نایخەنە بەرنامەی كار، كاتێكی خاڵی پەیڕەوی دەگرین ڕێگا نادرێت قسە بكەین.
لای خۆشیەوە، عەلی حەمە ساڵح ئەندامی فراكسیۆنی گۆران: دۆخی خەڵك و بژێوی ژیانی هاووڵاتـییان لەوپەری خراپیدایەو گەندەڵی بەرپرسانیش بەردەوامە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش رێگا نادات قسە بكەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









