وێنه: وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق گه‌یشته شاری سلێمانی

هەڤاڵ ئەبووبەکر و عەدنان دەرجال
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی شاری سلێمانی و لایه‌نه سیاسیه‌كان و یاریگاو هۆڵه وه‌رزشییه‌كانی شاره‌كه، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق گه‌یشته شاری سلێمانی.
عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و لایه‌ن سیاسییه‌كان و به‌رپرسان و یاریگا و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان گه‌یشته شاری سلێمانی.
له كاتی گه‌یشتنی به فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسانی وه‌رزشی ده‌زگا و یانه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه پێشوازی لێكرا.
له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن عه‌دنان ده‌رجال وتی:” سه‌ره‌تا خۆشحاڵم كه وه‌ك وه‌زیر بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانى سلێمانیم كردووه، سوپاسی پارێزگارى سلێمانی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ى لێكردین و سوپاسی كهسو كاره‌كانم ده‌كه‌م له‌پارێزگاى سلێمانى به تایبه‌تى كهسو كاره وهرزشكارهكانم، هه‌رچه‌نده دره‌نگ گه‌یشتومه‌ته شارى سلێمانى ئه‌وه‌ش گرنگیدانمانه به‌وه‌رزشی ئه‌م شاره،له‌راستیدا كێشه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌كته‌بی ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی عێراق دروستبووه‌و تانه‌ى لێدراوه‌و ره‌وانه‌ى دادگاى دادوه‌رى عێراق كراوه‌و به‌م زووانه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش رێز له‌بڕیارى دادگا ده‌گرین كه له‌و باره‌یه‌وه ده‌درێت ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نى باشه بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ هه‌رلایه‌ك بێت”.
وتیشی:”ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌م بۆ شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه ئاگادارى بارودۆخی وه‌رزشی پارێزگاى سلێمانی بم و له‌كێشه و كه‌موكورتییه‌كان بكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بكه‌ین،لهسهردانهكهمدا سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك كۆممارو لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌م و بابه‌تى گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر وه‌رزش ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ پێشخستنى وه‌رزش له‌پارێزگاى سلێمانى به‌تایبه‌تى و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى.
بۆ یه‌كه‌مجاره دوای بوون به وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق عه‌دنان ده‌رجال سه‌ردانی فه‌رمی بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه و بڕیاریشه یاریگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هۆڵ و یاریگای یانه وه‌رزشییه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه و له كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









