نوێترین زانیاری لەبارەی بانگهێشتی شاندی پارێزگای هەڵەبجە بۆ بەغدا

ئازاد تۆفیق
SNN-عەلی حەمە سەعید
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات تا ئێستا لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق یان نوسینگەکەی و هیچ لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدارەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكەین، ئەگەرچی سێ مانگ لەمەوبەر بەڵێندرابوو لەگەڵ شاندی ئێمە کۆببنەوە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای نزیكەی سێ مانگ لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ هەڵەبجە بەڵام تا ئێستا نە لە لایەن سەرۆكوەزیران یان نوسینگەكەی ئاگادار نەكراوینەتەوە كە لە چ كاتێكدا دەتوانین سەردانی بەغدا بكەین بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیران و بەرپرسانی دیكەی عێراق، بۆیە هەتا بە فەرمی ئاگادار نەكرێینەوە ئێمە ناتوانین هەر لەخۆمانەوە سەردانی بەغدا بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ئامادەكاری خۆمانمان بۆ سەردانی بەغدا تەواو كردووە لە حاڵەتی سەردانیشماندا بۆ بەغدا جگە لە سەرۆكوەزیران بەنیازیشین لەگەڵ چەند وەزیرێكی پەیوەندیدار بە كێشە و گرفتەكانی عێراق كۆببینەوە بە تایبەت وەزیرەكانی ناوخۆ و بازرگانی و پلاندانان و دارایی و ئاوەدانكردنە، چونكە ئەو وەزیر و وەزارەتانە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ كێشە و گرفتەكانی هەڵەبجەدا هەیە.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە چاوەڕێی کازمی دەكەین بانگهێشتمان بكات، بەڵام بەهۆی ئەو كێشە و گرفتانەی كە ئێستا لە عێراق سەریهەڵداوە پێدەچێت بۆ سەرۆكوەزیران نەگونجابیت بانگهێشتی ئێمە بكات بۆیە لە هەر كاتێك بانگهێشتكراین ئێمەش ئامادەین سەردانی بەغدا بكەین.
وتەكانی پارێزگاری هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە کازمی لە 11ی ئەیلولی رابردوو لەكاتی سەردانەكەی بۆ شاری هەڵەبجە بانگهێشتی شاندێکی پارێزگای هەڵەبجەی كردبوو بۆ بەغدا و بڕیاربوو كە لە 5/10/2020 ئەو شاندەی هەڵەبجە بەرەو بەغدا بەڕێ بكەون، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی سەردانی ئەو شاندە دیارینەكراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









