مەبەست لە هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق لێدانە لەبەرژەوەندییەكانی كورد

دانیشتنێكى پهرلهمانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ هەمواركردنەوەی چەند مادەیەكی دەستووری عێراق پێكهێندراوە کە مەبەستی سەرەكی لەو هەموارە لابردنی مادەی 140 و لێدانە لەبەرژەوەندییەكانی كورد.
دانا شەهید جەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی شیعە و سوننە لە هەوڵی هەمواركردنەوەی چەند مادەیەكی دەستووری عێراقن، بە ئاشكرا ئەوەیان وتووە كە دەستووری ئیستای عێراق لەبەر خاتتی كورد نوسراوەتەوە و كورد بە ئارەزووی خۆی دەستكاریكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت مادەی 140 و ئەو مادە یاساییەش لابەرن كە دەڵێت هەر گۆڕانكارییەك لە دەستووردا بكرێت دەبێت یەك لەسەرسێی پارێزگاكان پێی ڕازیبن و چەند بابەتی دیكەی دەستووری كە دەیانەوێت دەستەڵاتی هەرێمی پێ بچووك بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیژنەیەی كە بۆ ئەو هەموارە پێكهێندرا بوو بە گوێرەی مادەی 142 ی دەستووری عێراق دەبوو لەماوەی سێ مانگدا ڕاپۆرتیان پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكردایە، بەڵام ئەوە چوار مانگیش تێپەڕیوە هیچیان نەكردووە، بۆیە ڕاسپاردەكانیشیان كاری پێناكرێت، بەڵام دەكرێت ساڵی داهاتوو لیژنەكە كۆبووببنەوە و دەستبەكارەكانیان بكەنەوە، چونكە تا ئێستاش بەشێكی ئەو عەرەبانە باوەڕیان بە فیدراڵی نییە و عێراقی مەركەزی بە پەسەند دەزانن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لیژنەی هەمواری دەستوور بە گوێرەی ئەم دەستوورە كار بكەن ناتوانن مادەیەك لابەرن كە لەبەرژەوەندی كورد بێت یاخود مادەیەك زیاد بكەن لە دژی كورد، چونكە هەر بە گوێرەی مادەی 142 ی دەستووری ئێستای عیراق كە دەڵێت: “پەرلەمان لیژنەیەك دیاری دەكات بۆ گۆڕانكاری لەچەند مادەیەكی دەستوور ئەگەر پێویست بەگۆڕانكاری بكات، ئەو لیژنەیە ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن كە نابێت لە چوار مانگ تێبپەڕێت پێشكەشی پەرلەمانی بكەن، دواتر ئەم بابەتە دەخرێتە پەرلەمانەوە ئەگەر پەسەندكرا، دەبێت دواتر ڕاپرسی بۆ بكرێت “بەپێی دەستووریش هەر ڕاپرسییەك دوو لەسەر سێی پارێزگاكان ڕەتی بكەنەوە جیبەجێ ناكرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









