پێشانگای کتێبی ئەمساڵی سلێمانی زۆرترین دەنگدانەوەی جیهانی هەبوو
SNN-هەڵکەوت سەروەت
پاش کۆتایی هاتنی ۱۰یەمین ڕۆژی پێشانگای کتێب لە سلێمانی، رێکخەرانی پێشانگاکە رایانگەیاند ئەمساڵ زۆرترین سەردانیکار ڕوویان لە پێشانگاکە کردووە و دەنگدانەوەی باشی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هەبوو.
مەروان حەمە خورشید بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشانگای کتێب کە لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئەمساڵ ئەمە پێنجەمین پێشانگای کتێبە لە جیهاندا ئەنجامدراوە و ئەمەش وایکرد دەنگدانەوەی باشی لە ڕۆژنامەکانی جیهان هەبێت و زۆرترین سەردانی پێشانگاکەیان کراوە کە نزیکەی 150 هەزار کەس دەبێت.
ئەو وتەبێژە وتیشی: فڕۆشیارانی کورد زۆر لە ئاستی فرۆشی ئەمساڵ رازین و بە گشتی ئەمساڵ لە یەکەمین ساڵی کردنەوەی پێشانگاکە باشتر بووە، بەڵام تا ئێستا ئاماری تەواوی فرۆش و زۆرترین جۆری فرۆشمان بەردەست نییە و لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەو ئامارانەش بەردەست دەبێت.
پێشانگای کتێب بۆ دوەمین جار لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کارەکانی بەرێوەبرد و سەرەڕای هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتیان سەردانی ئەو پێشانگایەیان کرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









