“بهغدا گرێبهستى 50 ساڵهى نهوت بهكاردههێنێت وهك بیانوویهك بۆ ئهوهى بودجهى ههرێم نهنێرێت”

دهرهێنانى نهوت و فرۆشتنى | فۆتۆ: EnRes Resources LLC
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: گرێبەستی 50 ساڵەی فرۆشتنی نەوت بە توركیا بابەتێكی كۆنە و بە سیاسی كراوە و وەك بیانوویەك بەكار دەهێندرێت بۆ ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم نەنێردرێت، دهشڵێت: “كار و كاسپی پەرلەمانی عێراق بووەتە دژایەتیكردنی كوردستان”.
ڕێبوار بابكەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پەرلەمانتاری فراكسیۆنى پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “جێگای داخە هەندێك پەرلەمانتاری كورد كە كورسییەكانییان بەدەنگی كورد بە دەستهێناوە دژایەتی كوردستان و شایستە داراییەكانی هاووڵاتییانی كوردستان دەكەن و یاسایەكییان بەناوی یاسای قەرز دەركرد كە كوردییان بێبەشكرد و یاسایەكەشیان بە سیاسیكرد، ئەو لێكتێگەیشتنەی كە لهنێوان حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدى، سهرۆكوهزیرانى پێشووى عێراق و حكومەتی هەرێم هاتبوویە ئاراوە نەیانهێشت سەر بگرێت”.
وتیشى: “گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان هەرێم و توركیا بابەتێكی كۆنە، لە ساڵی 2005 ەوە واژووكراوە، بۆیە ئەگەر حكومەتی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە خەمی ئەوەدان كە بزانن ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنە چیتێدایە دەبوو لەكاتی خۆیدا بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە بكردایە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت ئەم بابەتە بكەنە بیانوویەك بۆ ئەوەی لەگەڵ هەرێم نەگەنە رێككەوتن و پشكی بودجەی هەرێمیش نەنێرن”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو: “دەستووری عێراق بەهیچ شێوەیەك رێگەی نەداوە جیاوازی بكرێت لە نێوان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراق، هەروەك رێگەشی نەداوە كە لەژێر هیچ پاساوێكدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت، بۆیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت سەلمێنەری ئەوەیە كە عێراق بەرەو مەركەزیەتی تەواوەتی هەنگاو دەنێت و كۆی دەسەڵاتەكان لە دەستی چەند كەسێكدا كۆكراونەتەوە و كار و كاسپی پەرلەمانی عێراقیش بووەتە دژایەتیكردنی كوردستان”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
22 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
46 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
22 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
46 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









