“ده‌رگاى ناوەندەكانی خوێندن له هه‌رێم تاوه‌كو 4 هەفتەی دیكە ناكرێته‌وه”

قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی بەردەوامی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، بڕیاردەدەین بۆ ماوەی چوار هەفتەی دیكە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەداخراوی بمێنێتەوە، ده‌شڵێت: “بڕیارەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە بە زانكۆ و پەیمانگاكانیشەوە”.
د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستيی حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەو ئەزموونانەی كە هەمانە جاریكی دیكە رێگەنادەین بە كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن، چونكه رێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیاد ده‌كات، هاوكات بە گوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی كە كردومانە ئەوە دەخەنه‌ڕوو، هێشتا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دۆخێكی مەترسیداردایە و جێگای متمانە نییە”.
وتیشى: “لە دوو رۆژی داهاتوودا راپۆرتی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو و ئاراستەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای دەكەین بە مەبەستی كردنەوە یاخود بەردەوامی داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن”.
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەوەی ئێمە ئامادەمان كردووە ئەوەیە، هێشتا مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئارادان و پێویستە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی مانگێكی دیكە بە داخراوی بمێننەوە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو: “ئەمجارە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن تەنها قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی ناگرێتەوە بەڵكو راپۆرتەكەمان گشتگیرە و زانكۆ و پەیمانگاكانیش دەگرێتەوە، پێویستە بۆماوەی مانگێكی دیكە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی بمێنێته‌وه”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌كاتێكدایه كه رۆژى یه‌كى كانونى یه‌كه‌م، لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه، تێیدا بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووى پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان و رێكارى نوێى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌درێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









