“رێژه‌ى 80%ى كێشه خێزانییهكانى هه‌رێم به‌هۆى تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوهیه”

پانێڵى "به یاسا به‌ره‌نگارى تووندوتیژى دژ به ژنان ده‌بینه‌وه" له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
بەڕێوه‌بەری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندوتیژی خێزانی حكومه‌تى هه‌رێم رایدەگەیه‌نێت: بەداخەوە یاسایی تووندوتیژی خێزانی زۆر كه‌لێنى تێدایه، ده‌شڵێت: “ده‌مانه‌وێت یاساكه هه‌موار بكه‌ینه‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كێتى ژنانى كوردستان له مه‌ڵبه‌ندى سێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پانێڵێكى سازكرد له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى 16 رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌ژێر ناونیشانى “به یاسا به‌ره‌نگارى تووندوتیژى دژ به ژنان ده‌بینه‌وه”، كه بەڕێوه‌بەری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندوتیژی خێزانی حكومه‌تى هه‌رێم تێیدا به‌شداربوو.
له میانى قسه‌كانیدا كورده عومەر، بەڕێوه‌بەری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندوتیژی خێزانی حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “یاسایی تووندوتیژی خێزانی كۆمەڵێك كێشە و گرفتی تێدایە، بۆیە ئەو یاسایە پێویستی بە هەمواركردنەوەی هەیە، تاوەكو بتوانین لەكاتی هەمواكردنەوەی یاساكە ئەو كێشە و گرفتانەی لەنێو یاساكەدا هەیە چارەسەرى بكەین”.
وتیشی: “خۆشبەختانە ئەگەر سەیری ئامارەكان بكەین دەبینین بەراوارد بە ساڵانی رابردوو كەمبووه‌ته‌وه بەشیۆەیەك ئەمساڵ بە رێژەی 40% كەمیكرووه، هۆكارەكانی كەمبوونهوهى تووندوتیژیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشتر پیاوان زۆر ئاگاداری كێشەكانی نێو ماڵهكەیان نەبوون، بەڵام هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا وایكرد خێزان بگەڕێنەوە نێو یەكتر و هەست بە كەم و كورتی نێو خێزانەكەیان بكەن”.
بەڕێوه‌بەری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندوتیژی خێزانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “زۆربوونی كێشەكانی نێو خێزان بۆ هەبوونی سۆشیاڵ میديا دەگەڕێتەوە، به‌پێى ئاماره‌كان 75% بۆ 80%ی كێشه خێزانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان هۆكاره‌كه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









