وێنه: یانه‌ى دووكان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا سه‌ركه‌وت بۆ خولى نایابى باله‌ى عێراق

یانەی دووکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یانه‌ى دووكان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا خۆی گه‌یانده ریزی بالەی یانه پله نایابه‌كانى عێراق دواى هه‌شت بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك.
له‌شارى به‌غداد كێبڕكێكانى قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕینی خولى پله‌یه‌كى باله‌ى یانه‌كانى عێراق ئه‌نجامدراو یانه‌ى دەوكان دواى بردنه‌وه‌ى له ره‌بیعه‌ى ركابه‌رى به سێ كۆمه‌ڵه‌ى بێ به‌رامبه‌ر ،توانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا خۆی بگه‌یه‌نێته ریزى یانه نایابه‌كانى عێراق.
له قۆناغى یه‌كه‌مدا نوێنه‌ره‌كه‌ى پارێزگاى سلێمانى كه ركابه‌رییه‌كانى له‌شارى كه‌ركوك ئه‌نجام درا، توانى به چوار بردنه‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌ك خۆى بگه‌یه‌نێته قۆناغى دووه‌م، به‌هه‌مان شێوه له‌و قۆناغه‌دا و دواى گه‌یشتنى به چوار گۆشه‌ى زێڕین چوار یاری تر‌ى ئه‌نجامداو هه‌ر چوار یاریه‌كه‌شی به سه‌ركه‌وتن كۆتاى پێهێنا.
له یارى پێش كۆتایی خوله‌كه‌دا یانه‌ى دووكان رووبه‌ڕووى ره‌بیعه بووەوە، دواى یارییه‌كى ئاست به‌رز بۆ كوڕانى دووكان، توانییان به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه به‌سوودى خۆیان كۆتاىی پێبهێنن، خاڵى كۆمه‌ڵه‌كان بریتی بوو له (25-18) (25-19) (25-19).
جه‌مال ره‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتیی باله‌ى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” له‌راستیدا یانه‌ى دووكان دووجار پاڵه‌وان بوو كه جارێكیان سه‌ركه‌وت بۆ خولى نایابى عێراق، هه‌روه‌ها دووه‌مجاریش یانه‌ی دووكان ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی تێپه‌ڕاند كه وه‌رزش ته‌نیا یارى تۆپی پێ نیه، بۆیه جێى خۆیه‌تى به هه‌موولایه‌ك پشتگیرى یانه‌ى دووكان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له خولى نایابیشدا به‌هه‌مان ئاست ببینرێت، له‌به‌رئه‌وه دڵنیاشم كه ده‌توانێت ئه‌و ئاسته پیشان بدات، چونكه پێكهاته‌ى تیپه‌كه سه‌رجه‌م یاریزانانى كوردن”.
بڕیاره رۆژی 1ی كانوونى یه‌كه‌م له شارى به‌غدا تیروپشكى وه‌رزی نوێى خولى نایابى عێراق رابكێشرێت و بۆ یه‌كه‌مجاریش دوو یانه نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌ك له پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و دووكانن.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









