ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه و بودجه‌وه كۆده‌بێته‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێت: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر مووچه و بودجه ده‌كرێت”.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له په‌راوێزى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا له‌باره‌ى دابه‌شكردنى هاوكارى 100 هه‌زار دینار به‌سه‌ر كهمدهرامهتانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “كاتژمێر 10:00ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام ده‌دات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق ده‌كرێت”.
وتیشى: “یه‌كێك له خاڵه‌كانى كارنامه‌كه بریتیه له بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى له‌برى په‌ككه‌وته بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى مووچه‌ى تریان هه‌یه”.
هاوكات دوێنێ سێشه‌ممه جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان له په‌راوێزى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى دواى كۆتایی هاتنى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وتى: “ئەنجوومەنى وەزیران بەمزووانە کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەى دابەشکردنى مووچەوە دەدات”.
هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “بەمنزیكانە شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر چارەسەری كێشەكان”.
پێشتر SNN له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، “ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دابەشكردنی مووچە و شێوازی لێبڕینی مووچە كۆده‌بێته‌وه، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت، هاوكات بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبە دابەشكردنی مووچەی فەرامبەران بکات و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەش بەغدا 320 ملیارەكە بنێرێت”.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌كاتێكدایه ماوه‌ى زیاتر له 41 رۆژه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى دابه‌شكردووه، به‌هۆى تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز و دیارینه‌كردنى پشكى هه‌رێم گرژى كه‌وتووه‌ته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، ناردنى بڕى 320 ملیارى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له به‌غداوه دواكه‌وتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گرژییه‌ى كه به‌هۆى پرسى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا و دابه‌شنه‌كردنى مووچه رۆژى دووشه‌ممه 30ى تشرینى دووه‌م، له په‌رله‌مانى كوردستان دروستبوو و بووه هۆكارى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ كاتێكى نادیار.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









