جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان: دواخستنی دەوام 90%ی پەیوەندی بە دابەشنەكردنی مووچەوە هەیە

قوتابخانهیهكى بنهڕهتى له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاريدا بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی قوتابیاندا بە داخراوی بمێنێتەوە، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان رایدهگهیهنێت: 90%ی هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارە پەیوەندی بە دابەشنەكردنی مووچەوە هەیە.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بە بڕوای ئێمە دواخستنی دەوام و بەقوربانیكردنی پرۆسەی خوێندن و برسیكردنی فەرمانبەران هەمووی پەیوەندی بە دابەشنەكردنی مووچەوە هەیە، ئەو بڕیارەشی كە درا بە دواخستنی پرۆسەی خوێندن بۆ 7ى كانونى دووهم، ئەگەر 10%ی پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەبێت ئەوا زیاتر 90% پەیوەندی بە دابەشنەكردنی مووچەوە هەیە”.
وتیشى: “هەرچی دامودەزگای حكومەتە دەوام دەكات، بازاڕەكان قەرەباڵغترین شوێنن، مزگەوتەكان بەكراوەی ماونەتەوە، رۆژانە زۆرترین هاووڵاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و ئەو دامودەزگایانە دەكەن كە پارە دەدەن بە حكومەت، بەڵام دەوام بۆ ئەوان كراوەیە و كێشەی نییە بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەن مەترسییە، بۆیە ئێمە ئەو زیانەی كە بەهۆی دواخستنی پرۆسەی خوێندن بە قوتابیان و خوێندكاران دەگات دەخەینە ئەستۆی سەرۆكی حكومەت”.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە ناڵێین كۆرۆنا مەترسی نەماوە و نییە، بەڵام دەكرێت بە جێبەجێكردنی رێكاری تەندروستی پێویست دەرگای قوتابیخانەكان بكرێتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا چەندین رێگاچارەی گونجاومان بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن خستووەتەڕوو، بەڵام گوێمان لێنەگراو”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









