تازەپێگەیشووانی خاك بۆ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خولی نایابی كوردستان ئاماده‌یە

تازەپێگەیشتووانی یانەی خاک
حسین كه‌ركوكی-SNN Sport
وا بریاره رۆژی هه‌ینی (4/12/2020 ) ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی کورستان ده‌ستپێبكات و تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك له یارییه‌كانی گروپی یەکەم میوانداری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:00 ئەنجام دەدرێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دلێر عومه‌ر راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك وتی:” زیاتر له مانگێك ده‌بێت ئاماده‌كارییه‌كانم بۆ خوله‌كه ده‌ست پێكردووه و تا راده‌یه‌كی باش سوودمان له‌و ماوه‌یه وه‌رگرت “.
وتیشی ” به‌ده‌ر له یه‌كه‌كانی راهێنان چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌مان ئه‌نجامدا و سێ له‌و یارییانه زۆر سوودی هه‌بوو بۆمان،وه‌ك ستافی راهێنان پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان له ژێر رۆشنایی یارییه دۆستانه‌كان ئه‌توانم بڵێم باشه و كه‌م و كوڕی كه‌مه”.
دلێر عومه‌ر سه‌باره‌ت به یاری ده‌ستپێكیان له خولی نایابی كوردستان و پێشبینی بۆی وتی:” بێگومان هه‌ر یارییه‌كی سه‌ره‌تا قورس ده‌بێت و پێشبینیكردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی به هه‌مان شێوه تا راده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه ، به‌ڵام پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه ، پێشبینی بردنه‌وه ده‌كه‌ین”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









