“گۆڕان داواى دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى چاكسازی کردووە، پارتیش ئاماده نییه پرۆژه یاساكه‌ى بنێرێته په‌رله‌مان”

گوڵستان سه‌عید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: من له ساڵى 2012ه‌وه له ته‌واوى كۆبوونه‌وه‌كانى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا به‌شداریم كردووه هیچكان نه‌مبیستووه گۆڕان ئاگاى له رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وت بێت، ده‌شڵێت: “ئێمه داواى دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نێكى چاكسازیمان كردووه، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده نییه یاساى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بنێرێته په‌رله‌مانى كوردستان”.
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “من ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه به‌شدارى كردووه له حكومه‌تدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ستراتیژیه‌تى تایبه‌تى و له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه‌ى كه له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه بڕواى پێى هه‌بووه دژی گه‌نده‌ڵى، شه‌فافیه‌ت، یه‌كسانى كۆمهڵاتى و له چاكسازى رێككه‌وتووه له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه به‌شدار بێت له حكومه‌تدا، نه‌وه‌ك شتى تر”.
وتیشى: “زۆركات باس له چاكسازى ده‌كرێت، تا ئێستا یه‌ك یاسا هاتووه‌ته په‌رله‌مانى كوردستان كه یاساى چاكسازییه، ئه‌و یاسایه ئێستا خاڵه‌كانى زۆر به‌خاو به‌ڕێوه‌ده‌چن، بهرههمهكهیمان نه‌دیوه، پێموایه ئه‌بوایه یاساكانى چاكسازى زۆر له‌و یاسایه فراوانتر بووایه”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان باس له‌و یاسایانه ده‌كات كه بزووتنه‌وه‌كه‌ى جه‌ختى لهسهركردووهتهوه كه بێنه په‌رله‌مان و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “هه‌تا ئێستا ئه‌و یاسایانه‌ى تر نه‌هاتوونه‌ته په‌رله‌مانى كوردستان كه گۆڕان له‌سه‌رى رێككه‌وتووه، چونكه گۆڕان داوای چاكسازى ئه‌كرد له‌ڕووى: كارگێڕى، ئابوورى و له رووه‌كانى تره‌وه، بۆیه من ئه‌پرسم، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى تر كوان؟ بۆچى نایان نێرنه په‌رله‌مان، من خۆم به پرسیار له 5ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تم كرد ئه‌و بابه‌ته”.
گوڵستان سه‌عید باس له بابه‌تى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كات كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ویستوویه‌تى دابمه‌زرێت و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات: “ئێمه داوامانكردبوو ئه‌نجوومه‌نێكى چاكسازى دروستبكرێت كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌رپه‌رشتى بكات، نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سوودمه‌ند بێت، به‌و مه‌به‌سته‌ى ئێمه بتوانین له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه پرۆژه‌ى چاكسازى له سێكته‌ره هه‌مه چهشنهكاندا پێشكه‌ش بكه‌ین، تا ئێستا ئه‌وان ئه‌ڵێن: با ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به فه‌رمانێك دابمه‌زرێت و كه‌سێك دانێین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى بێت، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى گۆران ئه‌ڵێت: پێویسته ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به یاسا رێکبخرێت، من ئه‌پرسم پرۆژه یاساى دروستكردنى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ناهێنن بۆ په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى واڵا بێت و به یاسا كاره‌كانى رێكبخرێت”.
گوڵستان سه‌عید وه‌ڵامى قسه‌كانى ڕێباز حه‌ملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتى ده‌داته‌وه كه وتى نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى گشتى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاگاى له رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى فرۆشتنى نه‌وته به توركیا و روونیده‌كاته‌وه: “به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه‌وه، من له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا به‌شداربووم، تاوه‌كو ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچى دوایی كردووه به‌شداریم كردووه له ساڵى 2012 ه‌وه، هیچكان نه‌مبیستووه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاگادارى گرێبه‌ستى 50 ساڵه بێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









