داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر گوندێك، هاووڵاتییان خۆیان به‌رگرى له خۆیان ده‌كه‌ن

چەکدارانی داعش
SNNسیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین جارێكى دیكه جموجۆڵ و په‌لامارى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر گونده‌كانى سنووره‌كه ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه و شه‌وى رابردوو په‌لامارى گوندێكیانداو هیچ هێزێكى ئه‌منى به هانایانه‌وه نه‌چووه خۆیان به‌رگریان له خۆیان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى خانه‌قین به SNNى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش په‌لامارى گوندى “توتك”یاندا له سنوورى قه‌زاى خانه‌قین و بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو کاتژمێر شه‌ڕو پێكدادان درێژه‌ى هه‌بوو به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتى دانیشتووى گونده‌كه برینداربوون.
وتیشى “له‌گه‌ڵ هێرشه‌كەدا چه‌كدارانى داعش له نزیك گونده‌كه بۆمبێكى چێندراویشیان ته‌قانده‌وه و له ماوه‌ى شه‌ڕه‌كه‌دا كه ویستبویان بێنه گونده‌كه هیچ هێزێكى ئه‌منى به هاناى خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌وه نه‌چوون و هاووڵاتیان خۆیان به‌رگریان له خۆیان كرد”.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند: دواى كپبوونهوهیان بۆ ماوه‌یه‌ك جارێكى دیكه چه‌كدارانى داعش ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌و شه‌وى رابردوو له گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى شێخ باوه ته‌قه‌یان كردووه.
باسیشى له‌وه‌شكرد، وه‌كو هێزه كوردستانییه‌كان هه‌میشه له ئاماده‌باشیدان و سه‌نگه‌رى خۆیان توندوتۆڵ كردووه و به‌رده‌وام چاودێرى ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ن.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN كه پێشتر له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستى كه‌وتوون له شه‌واندا لە سنوورى خانه‌قین و گونده‌كانى نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا كه زۆرترین چه‌كدارانى داعش له‌و نێوه‌نده‌دایه له كاتى هێرش و په‌لامارى چه‌كدارانى داعش له شه‌واندا هێزه عێراقییه‌كان ته‌نها باره‌گاو سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیان ده‌پارێزن و بۆ هیچ ناوچه‌یه‌كى دیكه جوڵه ناكه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه هاووڵاتییان خۆیان پاسه‌وانى گونده‌كانى خۆیان بكه‌ن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









