ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە مووچەی دیکەیان هەیە مینحەکانیان نابڕدرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن ئەو هاوكارییە 100 هەزار دینارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیانە دەبڕدرێت كە خاوەن مووچەیەكی دیكەیە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكوو ئەو بڕە هاوكارییەیان بۆ دەخرێتە سەر مووچەكانیان و مانگانە تەنها یەك جار سەردانی بانق دەكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
سالار فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن ئەو هاوكارییەی كە بڕەكەی 100 هەزار دینارە و دەدرێتە ئەو خاوەن پێداویستیانەی لە دامودەزگاكانی دیكە خاوەن مووچەی دیكەن دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە ئەو پارەیەی كە وەریدەگرن وەك هاوكارییەكی مانگانەیە و ناچێتە خانەی مووچەیەكی فەرمی هاوشێوەی دەرماڵەیەك مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خاوەن پێداویستیانەی كە ئەو هاوكاریییە 100 هەزار دینارە وەردەگرن لەمەودوا ئەو بڕە هاوكارییەیان بۆ دەخرێتە سەر مووچەكانی دیكەیان لە هەر وەزارەت و دامەزراوەیەكی حكومی بن یاخود مووچەی خانەنشینیان هەبێت، ئەو جۆرەش كار ئاسانی زیاتر بۆ كەسانی خاوەنپێداویستی دێتە ئاراوە چونكە لە بری ئەوەی دوو جار سەردانی بانق بكەن بۆ وەرگرتنی هاوكاری ئەوا لەمەودوا تەنها یەك جار سەردانی بانق دەكەن و هاوكارییە 100 هەزار دینارەكەش لەگەڵ مووچەكەی دیكەیاندا وەردەگرن.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو، لە كۆی 88 هەزار كەس كە لە هەرێمی كوردستان مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن، 12 هەزار و300 لە یەكێك لە دامودەزگاكانی حكومەت مووچەیەكی دیكەش وەردەگرن، بەڵام ئەو خاوەنپێداویستیانەی كە هیچ جۆرە مووچەیەكیان نییە ئەوا مانگانە بڕی 150 هەزار دیناریان وەك هاوكاری پێدەدرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









