
نەوتی عێراق
SNN
کۆمپانیای تۆتاڵ، گەورە کۆمپانیای بواری نەوتی فەڕەنسی لە گفتوگۆدایە بۆ فرۆشتنی پشکەکەی لە یەکێك لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئاژانسی بلومبێرگ لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای تۆتاڵ لەگەڵ گروپی جێفریس لە گفتوگۆدایە بۆ فرۆشتنی پشکەکانی لە بلۆکی سەرسەنگ لە هەرێمی کوردستان کە پشکەکانی کۆمپانیای ناوبراو تێیدا 18%ـەیە.
کۆمپانیای تۆتاڵ بەنیازە دەستبەرداری پشکەکانی ببێت چونکە لەمساڵدا لەژێر گووشاری پاشەکشەی نرخەکانی نەوتدایە و ئامادەکاریی بۆ وزەی کاربۆن لە داهاتوو دەکات.
کۆمپانیای تۆتاڵ پشکەکانی بلۆکی سەرسەنگی لە کۆمپانیای مایرسك ئۆیل کڕیەوە، چونکە بلۆکی سەرسەنگ یەکێك لە بلۆکە سەرەکییەکانی نەوت بوو لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی سەرچاوەکانی بلومبێرگ، گفتوگۆکان بەردەوامن، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی فرۆشتنەکەوە نەدراوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









