وێنه: له خولی نایابی عێراق ده‌سته‌كانى سلێمانى تووشی سێیه‌م دۆڕاندن بوونەوە

یانەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كێبڕكێكانى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى تۆپی ده‌ستى یانه‌كانى عێراق له‌شارى سلێمانى كۆتایی هات و یانه‌ى سلێمانی به سێ دۆڕاندن كۆتایی به یارییه‌كان هێنا.
له شارى سلێمانى بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ كێبڕكێكانى خوله‌كه له هه‌ردوو هۆڵى یانه‌ى سلێمانى كۆتایی هات و یانه‌ى سلێمانى دواى پیشاندانی ئاستێكی خراپ به دۆڕاندن كۆتایى بهیارییهكان هێنا.
له كۆتا یاری ئه‌م قۆناغه‌دا یانه‌ى سلێمانى به‌هه‌مان ئاستی دوو یارى رابردووی رووبه‌ڕووى كه‌ربه‌لا بوویه‌وه، له‌م یاریه‌دا یاریزانانى میوان توانییان به ئاست به‌رزی خۆیان و گۆڵه یه‌ك له دوایهكهكانیان به‌ئاسانى به‌ربه‌ستى سلێمانى تێپه‌ڕێن و یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامى 30گۆڵ به‌رامبه‌ر به22گۆڵ به‌سوودى خۆیان كۆتاى پێ‌بێنن و سێیه‌م دۆڕاندنیش تووشی یانه‌ى سلێمانى بكه‌ن.
ئاوات ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیارى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه به‌باشی له سه‌ره‌تاى خوله‌كه ده‌ستمان پێكردوو دوو بردنه‌وه‌مان به ده‌ستهێنا، به‌ڵام دواى تووشبوونى دوو یاریزانمان به پێكان كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆڕاندنمان هه‌بوو به‌رامبه‌ر جه‌یش كه ئه‌و یانه‌یه ركابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستى یاریزانانى جه‌یش ده‌گاته نزیكه‌ى 150ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م یاریزانانى ئێمه ده‌گاته پێنج ملیۆن دینار ئه‌وه‌ش هۆكارێكیتره”.
وتیشی:” پشتیوان به خوا دواى سه‌ركه‌وتنمان بۆ خولى بژارده‌ى خوله‌كه به نیازین دوو یاریزانیتر بانگهێشتى تیپه‌كه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانى پیشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى بكه‌ین”.
دواى ته‌واوبوونی یارییه‌كانی قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى تۆپی ده‌ستى عێراق له شارى سلێمانى، نوێنه‌ره‌كه‌ى كوردستان پێنج یاری ئه‌نجامدا و به‌رامبه‌ر یانه‌كانى ده‌غاره و بهلهدیهى به‌سره بردنه‌وه‌ى به‌ده‌ستهێنا و به‌رامبه‌ر یانه‌كانى جه‌یش و قاسم و كه‌ربه‌لا تووشی دۆڕاندن بوویه‌وه.
بڕیاره دواى ته‌واوبوونى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌م به چوار یارى یه‌كه‌م تا شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى سه‌ركه‌ون بۆ خولى بژارده‌ى تۆپی ده‌ستى یانه‌كانى عێراق.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
56 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
56 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









