پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك كه‌وتوه‌ته ده‌ستى حزبه كوردستانییه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێم

کەرکوک
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به‌پێى هه‌ڵبژاردنه‌كان پشكى كورده، ئێستا له لایه‌ن عه‌ره‌بێك به رێوهدهبردرێت و تورکمانیش داواى ده‌كات. ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى عێراقیش ده‌ڵێت: ئه‌و پۆسته دۆسیه‌كه‌ى لاى حكومه‌تى عێراقه و ده‌بێت حزبه كوردستانییه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێم یه‌كلاى وه‌ریبگرنه‌وه.
جه‌مال شوكر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به پێى مافى كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كان پشكى كورده و ئێستا له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به شێوه‌ى وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێت و حاڵى حازریش لایه‌نى توركمانى داواى ده‌كات، به‌ڵام به داواكردن نابێت و ئه‌وه ته‌نها مافى كورده.
وتیشى “راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ترسى له لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق هه‌یه، چونكه دۆسیه‌یه‌كى زۆرى له سه‌ره‌و پێشتر له لایه‌ن ئه‌ندامه كورده‌كانى نێو په‌رله‌مانى عێراقه‌وه به تایبه‌تى كه‌ركوكیه‌كان جوڵێندراوه كه ناوبراو تێوه‌گلاوه به زۆر دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى، هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت بێته نێو په‌رله‌مان و سوێندى یاسایى بخوا، ئه‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا دیار نییه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ ئه‌چێته‌سه‌ر یان نا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌روو، وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك په‌یوه‌ندى به یەکگرتووی كورده‌وه هه‌یه. ئه‌وكات كه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك مابوو ده‌توانرا له رێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌وه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام پارتى نه‌گه‌ڕایه‌وه و رێگه‌شى نه‌دا ئه‌ندامانى ئهنجوومهنهكهشى بگه‌رێته‌وه و ئه‌و دهرفتهمان له ده‌ست ده‌رچوو.
جه‌مال شوكر راشیگه‌یاند: ئێستا ئه‌و پۆسته لاى حكومه‌تى عێراقه و په‌یوه‌ندى به‌حزبه كوردستانیه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، واتا رۆڵ و پێگه‌ى كورد له رێگه‌ى سه‌رۆك كۆمار و پێگه و پۆسته كوردییه‌كانى دیكه‌وه ده‌بێت هه‌وڵى بۆ بدات ئه‌وكات به دڵنیاییه‌وه فشار دروست بكرێت ئه‌و پۆسته‌ى پارێزگارى كه‌ركوك راده‌ستى كورد ده‌كرێته‌وه.
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه پشكى كورده. راكان جبورى كه ئێستا پۆسته‌كه به‌رێوه‌ده‌بات تێوه‌گلاوه له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى تایبه‌ت به هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى له پرۆژه‌كانى نێو كه‌ركوك، هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت بچێته په‌رله‌مان چونكه پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كان توانى ده‌نگى ته‌واو بهێنێت و ئه‌وكات حزبه‌كه‌ى داواى لێ‌كرد پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به‌رێوه‌ببات و نه‌بێته ئه‌ندامى په‌رله‌مان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









