“لاى یه‌كێتى هیچ باره‌گا و كۆمیته‌یه‌ك له گیانى هاووڵاتییه‌كى پیره‌مه‌گرون گرنگتر نییه”

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لاى ئێمه وه‌ك یه‌كێتى هیچ باره‌گا و كۆمیته‌یه‌ك له گیانى هاووڵاتییه‌كى پیره‌مه‌گرون گرنگتر نییه، ده‌شڵێت: “ئێمه وه‌ك یه‌كێتى به‌رده‌وام له به‌ره‌ى خهڵدابووین ئێستاش هه‌م وه‌ك حزب هه‌م وه‌ك نوێنه‌ره‌كانى یه‌كێتی له به‌غدا ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵى خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى پشكى كورد له بودجه جێگیر بكرێت”.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه له ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون سه‌ربه شارى سلێمانى خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆمیته‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سووتاندیان، ئه‌مه جگه له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌كۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌و ناحیه‌یه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “داواكارى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێمى كوردستان داواكارییهكى ره‌وایه، به‌ڵام ئه‌نجامدانى تووندوتیژى و باره‌گا سووتاندن زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌م مافه یاسایی و ره‌وایه‌یان”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا سه‌لماندوومانه و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه هیچ شتێك پیرۆزتر نییه له گیانى هاووڵاتییه‌ك، رووبهڕوونهبوونهوهش له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه، چونكه خه‌ڵكى پیره‌مه‌گرون سه‌رجه‌میان خوشك و برا و كه‌سوكارى ئێمه‌ن، ئه‌وه‌شى روویداوه چه‌ند گه‌نجێك به‌هۆى دڵگه‌رمییه‌وه كردوویانه، لاى ئێمه هیچ باره‌گایه و كۆمیته‌یه‌ك له گیانى گه‌نجێكى پیره‌مه‌گرون پیرۆزتر نییه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه هاوكات په‌رله‌مانتارى ئه‌و حزبه‌یه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه وه‌ك یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌به‌ره‌ى داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستاندا بووین، ئێستاش سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراقدا بچه‌سپێنین و كۆتایی به‌م دۆخه خراپه بێت كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتوون”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی باسى له‌وه‌شكرد:” ئێمه تیمه‌كه‌مان له حكومه‌تى هه‌رێم، نوێنه‌ره‌كانمان له به‌غدا، په‌رله‌مانتاره‌كانمان له هه‌رێم پشتیوانى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ین”.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له كۆتایی قسه‌كانیدا روونیشیكرده‌وه: “پێموایه ئیتر كاتى ئه‌وه نه‌ماوه هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه قوربانى ململانێكان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









