وێنه: ناوبژیوانانی پله دووی پارێزگای سلێمانی و باكووری عێراق تاقیكرانه‌وه

دیمەنێک لە تاقیکردنەوەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له یاریگای راپه‌ڕین و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی سه‌ر به یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی پله دووی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تری باكووری ئه‌نجامدا.
ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ ئاماده‌كردنیانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كانی خولی پله‌یه‌ك و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق، بزانن ئاستی ناوبژیوانانی پله دووی عێراق تا چه‌ند امادهیه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كان.
عه‌باس عه‌لی سه‌رۆكی ناوبژیوانانی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” خۆتان ده‌زانن به به‌رده‌وامی شاری سلێمانی ناوبژیوانی زۆربووه و گرنگی به ناوبژیوانان ده‌دات، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی كۆچكردوو گرنگییه‌كی زۆری به ناوبژیوانان داوه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان رێگای مامۆستای كۆچكردوو كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین”.
وتیشی:” ئێمه له سنووری پارێزگای سلێمانی ناوبژیوانێكی زۆری پله یه‌ك و دوو و سێمان هه‌یه، بۆیه ئامانجمان له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژیوانانمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی عێراق به گشتی و خولی پله‌یه‌ك و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان به تایبه‌تی، چونكه ده‌مانه‌وێت ناوبژیوانانمان بێبه‌ش نه‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی عێراق”.
دوای مردنی خوالێخۆشبوو سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاری سلێمانی دروستكرد، به‌ڵام له ئێستادا به هه‌وڵی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی سلێمانی و یه‌كێتیی تۆپی پێی سلێمانی جارێكی‌تر گرنگییه‌كی زۆرتر به ناوبژیوانان دراوه و جارێكی‌تر دەگەڕێنەوە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









