سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر لە دۆخی زیندانیەکە نیگەرانن

زیندانییهك له یهكێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / ئەرشیف
SNN- بریار محەمەد
ئەو سزادراوانەی کە شەوی رابردوو ئاگریان لە چاکسازی گەورانی هەولێر بەردا، لە دۆخی ناو زیندانیەکە نیگەرانن و چەند داواکارییەکیان هەیە.
سزادراوەکان داواکارییان ئەوەیە كە ئەوانەی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە یان ئەوەتا سزاكەیان بەسەردا جێبەجێی بكەن یاخود چاو بە سزاكەیاندا بخشێندرێتەوە.
هەروەها بەشێكیشان داوای لێبوردنی گشتی دەكەن و بەشێكی تریشیان بەهۆی خراپی شوێنی مانەوەیان داوا دەكەن كارێك بكرێت بۆ ئەوەی لانی كەم شوێنی مانەوەیان باشتر بكرێت چونكە هۆڵەكان زۆر قەرەباڵغن .
ئەمەش دوای ئەوەدێت كاتژمێر هەشت و نیوی شەوی رابردوو لە نێو چاكسازی گەورانی هەولێر ئاگر لەو چاکسازییە کەوتەوە.
سەبارەت بە چۆنییەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە و بەپێی بەدواداچوونەكانی SNN شەوی رابردوو ئاگرێك لە هۆڵی سزادراوانی زیندانی لە سێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی كەوتبووەوە، بەڵام دواتر لە تەواو هۆڵەكانی نێو چاكسازییەك پشێوی درووست بوو، وایانزانی بوو كە زیندانەكە شكاوە، بەڵام دواتر دەركەوت تەنها لە یەك هۆڵ سزادراوەكان كەلوپەلەكانی خۆیان سوتاندبوو وەكو نارەزایەتیەك لە دژی گوێ نەگرتنی لایەنە پەیوەندارەكان لە داخوازیەكانیان .
دواتر بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر پەیوەندی کرد بە عەمید دلێر نەجار بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر و داوای هاوكاری لێکرد ئەویش هێزێكی زۆری رەوانەی چواردەوری چاكسازی کرد.
لای خۆشیەوە شیرین یونس، ئەندامی لیژنەی مافی مروڤ لە پەرلەمانی كوردستان دوێنێ بە SNNی راگەیاند دۆخی سزادراوان لە نێو چاكسازی گەورانی هەولێر زۆر خراپە و بە شێوەیەك لەو زیندانە لە بنەڕەتدا شوێنی 900 سزادراوە، بەڵام ئێستا 2730 سزادراوی لێیە بۆیە شوێنی مانەوەیان زۆر خراپە .
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









