دوای تەقاندنەوەی دوو بیرە نەوتەکەی کەرکوک، هێشتا ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ نەکراوە

SNN
بەرەبایانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانوونی یەکەم، دوو بیرە نەوت لە کەرکوک تەقێندرانەوەو تا ئێستا ئاگرەکەشی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، هەردووکی بیرە نەوتی 33 و 24ی کێڵگەی خەبازە کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کەرکووک شەوی رابردوو بەبۆمبی چێندراو تەقێنراونەتەوە، بەهۆی بەهێزی ئاگری کێلگە نەوتییەکانەوە تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکەی کۆنترۆڵ بکرێت، سەرەڕای ئەوەی چەند تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی ئامادەیە بەڵام نەتوانراوە ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ بکرێت.
كێڵگەی نەوتی خەبازە بە دووری 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری كەركوك، رۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرھەم دەھێندرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









