“104 ههزار كهس له ههرێمى كوردستان دوو مووچه وهردهگرن”

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: بهپێى راپۆرتى چاكسازى كه رهوانهى پهرلهمان كراوه زیاتر له 104 هەزار كەس له ههرێمى كوردستان زیاد لە مووچەیەك وەردەگرن.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “وەك ئەوەی حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە كە سێ مانگ جارێك راپۆرتی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمان و لیژنەی دارایی بكات، بۆ جاری یەكەم ئەو راپۆرتەمان بەدەستگەیشت كە تیایدا چەندین داتا و ئاماری گرنگ خراونەتەڕوو، حكومەت هەندێكی جێبەجێكردووە لە یاسای چاكسازی، هەنگاویشی ناوە بۆ جێبهجێكردنی ئەوەی كە ماوە”.
وتیشى: “لە راپۆرتەكەدا ئەوە هاتووە كە لە هەرێمی كوردستان 104 هەزار كەس زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، بەڵام مەرج نییە ئەم 104 هەزار كەسە هەموویان بە نایاسایی مووچە وەربگرن، بەڵكو بەشێكیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و مینحەی تایبەت بەخۆیان هەیە، بەڵام كەسی واشی تێدایه كە دوو مووچەی كەمئەندامی یان دەستەبەری كۆمەڵایەتی وەردەگرێت، كەسی وای تێدایە بە دوو ناوی جیاوا لە حكومەتی هەرێم مووچە وەردەگرێت، ئهمه سەرەڕای ئەوەی چەندین كەسیشی تێدایە دووجار خانەنشین كراوە یان كەسی وای تێدایە خانەنشینیشكراوە، بەڵام مووچەی فەرمانبەریش وەردەگرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە لە لیژنەی دارایی را و سەرنج و تێبینی و پرسیارەكانی خۆمان بە نووسراو ئاراستەی حكومەت كردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا كە راپۆرتەكەمان ئاراستە دەكاتەوە بتوانێت چارەسەری ئەو بابەتانە و چەندین بابەتی دیكەی گرنگ بكات كە لە یاسای چاكسازی هێشتا كاری تێدا نەكراوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









