بەهۆی ئاگرەكهى نێو چاكسازی گەورانی هەولێرهوه دوو كەس سووتاون

تاڤگە عومەر، بەڕێوهبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
بەڕێوهبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت: بەهۆی ئاگرەكەی نێو چاكسازی گەورانی هەولێر دوو سزادراو سووتان و كەسێكی تریش هەوڵی خۆسووتاندنی داوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه تاڤگە عومەر، بەڕێوهبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بەداخەوە، بەهۆی ئاگرەكەی چەند رۆژ پێش ئێستای نێو چاكسازی گەورانی هەولێر دوو كەس سووتان و ئێستا دۆخی تەندروستییان باشترە، هەر لە هەمان رۆژ كەسێكی تریش هەوڵیدابوو خۆی بسووتێنێت بەوەی رۆنی گهرمى بەخۆیدا رشتووه، بهڵام خۆشبهختانه ئەویش تهندروستی باشە ئێستا”.
وتیشی: “ئێمە وەكو دەستەی مافی مرۆڤ بەردەوام لە راپۆرتەكانمادا ئاماژەمان بەوە كردووە، بەراستی ئەو ژمارە زۆرەی زیندانى لهنێو چاكسازی گەورانی هەولێر هەیە لەگەڵ پێوەری چاكسازیيەكەدا ناگونجێت، لەبەر ئەوەی چاكسازیيەكە خۆی جێگای 900 بۆ 950 كەسه، بەڵام ئێستا زیاتر لە 2 ههزار و 500 سزادراوی تێدایە، ئەمەش كاریگەری لەسەر سزادراوەكان دروستدەكات، رەنگە لە مافە سەرەتاییهكانی ژیانیش بێبەشبن”.
بەڕێوهبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە لە راپۆرتێكدا حكومەت و لایهنه پەیوەنديدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە، ئەوانەی سزای لە سێدارەدانیان ههیه، بە ماددەی تیرۆر سزادراون و ئەوانەی خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراقن جیابكرێنەوە بۆ دوو مەبەست، یەكەم: كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغیەی لەنێو چاكسازییەكەداهەیه و دووەمیش بۆ پاراستن و ئارامی نێو چاكسازییەكە باشترە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









