دیندار زێبارى: هیچ زیندانێكى نهێنى له هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه

دیندار زێبارى، رێکخەرى راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
رێکخەرى راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ زیندانێكى نهێنى له هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه، ده‌شڵێت: “ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیندانیكراوان ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دیندار زێبارى، رێکخەرى راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن زیندانى نهێنى له هه‌رێمى كوردستان بوونى هه‌بێت، یان گروپى میلیشیا هه‌بێت و له‌پشت گرژییه‌كانى ئه‌م دوواییه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بێت”.
وتیشى: “له هه‌رێمى كوردستان حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌یه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گرتوخانه‌ن و زیندانیان و خۆپیشاندان ده‌كات، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى كه ئێمه شانازى پێوه‌ده‌كه‌ین هه‌بوونى ئازادییه له هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كه‌س به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیر ناكرێت و زیندانى نهێنیش بوونى نییه”.
رێکخەرى راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو: “سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیر ده‌كرێن له‌ژێر چاودێرى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریدا ده‌ستگیر ده‌كرێن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









