ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بى هاورده داواى چۆڵكردنى گوندى په‌ڵكانه ده‌كه‌ن

گوندی په‌ڵكانه له‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبز | فۆتۆ: Kirkuknow
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بى هاورده كه نزیكه‌ى 200 كه‌س ده‌بن به هاوكارى هێزێكى عێراقى چوونه‌ته سه‌ر گوندى په‌ڵكانه و داوا له هاووڵاتییه كورده‌كان ده‌كه‌ن گونده‌كه‌یان بۆ چۆڵبكه‌ن.
حاجى فاخر، دانیشتووى گوندى په‌ڵكانه به SNNى راگه‌یاند: “له‌ئێستادا نزیكه‌ى 200 كه‌س له عه‌ره‌بى هاورده به هاوكارى هێزێكى عێراقى هاتوونه‌ته نێو گوندى په‌ڵكانه له سنوورى قه‌زاى دووبز و داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتییانى كوردى ناوچه‌كه گونده‌كه چۆڵبكه‌ن”.
وتیشى: “وه‌كو هاووڵاتییانى كوردى گونده‌كه كه نزیكه‌ى 55 خێزانین كۆبووینه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بانه وه‌ستاوینه‌ته‌وه كه ئه‌مه چه‌ندینجاره هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گونده‌كه‌مان له كاتێكدا ئه‌و گونده كوردییه و له‌وه‌ته‌ى هه‌یه كوردى تێدا ژیاوه و له باوباپیرانه‌وه زه‌وییه‌كانمان بۆ ماوه‌ته‌وه”.
حاجى فاخر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تا ئێستا هیچ شه‌ڕ و پێكدادانێك دروستنه‌بووه و بڕیاره سه‌عد حه‌ربى، فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك كهمێكى تر بگاته ناوچه‌كه بۆ گفتوگۆ كردن و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه”.
گوندى په‌ڵكانه سه‌ربه قه‌زاى دوبزه له سنوورى كه‌ركووك، ناوچه‌یه‌كى كوردستانییه و له سه‌رده‌مى به‌عس له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب كورده‌كان ده‌ركران و عه‌ره‌بى هاورده له شوێنیان نیشته‌جێ بوون، دواى ساڵى 2003 كورده‌كان جارێكى تر گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









