ڕێبوار ته‌ها: پلانى ته‌عریبكردنى كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى له په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گروپێك له په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هاووڵاتییانى گونده‌كانى سه‌رگه‌ڕان و په‌ڵكانه كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ هاتنى چه‌ند خێزانێكى عه‌ره‌بى هاورده بۆ ئه‌و گوندانه، دواتر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى رایگه‌یاند: “به‌داخه‌وه ئێستا پرۆسه‌ى ته‌عریب له كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه، راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوكیش به وه‌كاله‌ت رۆڵێكى خراپ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌گێڕێت و نووسراوى نهێنى ئاراسته‌ى سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان ده‌كات و فشاریان لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێى بكه‌ن و گونده‌كان ته‌عریب بكه‌ن”.
وتیشى: “ئێمه راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ین له‌باره‌ى دۆخى گونده‌كانى په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان و ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ین و له په‌رله‌مانیش گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكى هه‌ستیاره و پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانى خۆ ده‌ستتێوه‌ردان بكات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داوا له حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌كه‌ین هاوكار بێت، چونكه ناكرێت بێده‌نگبین به‌رامبه‌ر ته‌عریب، ئاگاداریشین ده‌یان به‌ڵگه ساخته كراوه”.
دواتر جه‌مال شكور، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بوو وتى: “ئێمه پێشبینى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌كه‌ین، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌م ناوچانه ئاراسته‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق كرا چالاكبكرێتهوه و جێبه‌جێ بكرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى كه دراوه‌ته دانیشتووانى گوندى په‌ڵكانه كه سێ رۆژه و سبه‌ى ته‌واو ده‌بێت بۆ چۆڵكردنى گوونده‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكى ئاسایی نییه، ناكرێت كه‌س له‌سه‌روو یاساوه بێت، ئه‌و مۆڵه‌ت و هه‌ڕه‌شانه‌ش به‌ده‌رى یاسایه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









