وردەكاری شەڕەكەی نێوان هێزێکی پەكەكە و پارتی لە سنووری ئامێدی

لۆگۆی پارتی و پەکەکە
SNN- بڕیار محەمەد
بەگوێرەی میدیای سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەمشەو رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لەنێوان هێزێکی پەکەکە و هێزێکی پارتی هەبووە، SNN لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە راستیی رووداوەكە دەگێرێتەوە .
سەرچاوەیەكی سەربازی لە سنووری پارێزگای دهۆك بەSNNی راگەیاند “كاتێك سێ چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان لە نێو گوندی سەر گەلییەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ بارەگا سەربازییەكەیان، لەو كاتەدا ئۆتۆمبێلەكەیان دەكەوێتە ژێر چاودێری فڕۆكەكانی سوپای توركیا و دواتر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی پێشمەرگە تێدەپەڕێنن و ناوەستن”.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، دواتر لەلایەن پێشمەرگەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەكەی پەکەکە كراوە و بەو هۆیەشەوە سێ چەكداریان بە سەختی بریندار بوون و دواتر شەڕ لەنێوانیان دروستبووە”.
سەرچاوەكە وتیشی: “دوای نیو كاتژمێر شەڕ، لە ئێستادا هیچ گرژی و تەقەیەک نەماوە و دۆخی ناوچەكەش ئارامتر بۆتەوە تەنها دەنگی فڕۆكەی سوپای توركیا لە ناوچەكەدا دەبیسترێ، بەڵام هیچ شوێنێكیان بۆردومان نەكردووە” .
دوای ئەوەی نێوانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەرەتایی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە گرژی تێكەوتووە، هەردولایەن لەبەرامبەر یەكتر هێزیان جووڵاندوە، ئەمە جاری دووەمە شەڕ و پێكدادان لەنێوان پارتی و پەكەكە رووبدات لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









