كوردی كه‌ركوك، حه‌شدى شه‌عبى كوردى ره‌تده‌كاته‌وه و داواى هاتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دەکات

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كه كه‌مێك له‌مه‌وبەر كۆتایی هات چه‌ند داواكارییەک خرانه‌ڕوو، له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌وجه‌ى به ناوى حه‌شدى شه‌عبی كوردى دروستكراوه، گه‌ڕانه‌وه پێشمه‌رگه یان دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش و دروستكردنى ئیداره‌یه‌كى هاوبه‌ش له هه‌موو پێكهاته‌كان.
ئه‌حمه‌د ره‌فیق وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه كورستانییه‌كان كۆتایهات و له كۆبوونه‌وه‌كەدا هه‌مووان له‌سه‌ر چه‌ند داواكارییه‌ك رێكکه‌وتن كه مه‌به‌ستیان باشتركردنى ره‌وشى ئه‌منى و ئیدارى ناوچه‌كه‌یه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه.
وتیشى، “هه‌موان كۆكبوون له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌وجه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به ناوى كورده‌وه دروستكراوه و داواكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه یان دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش له هه‌موو پێكهاته‌كان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه داواكراوه كۆتایى بهێندرێت به كێشه‌ى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌پێى یاسا‌و ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتنى نێوان پێكهاته‌كان. هاوكات دروستكردنى ئیداره‌یه‌كى هاوبه‌ش به پێكهاته‌كان و كۆتایى هێنان به به‌ڕێوه‌بردنى به وه‌كاله‌ت كه ئێستا زۆربه‌ى پۆسته‌كان به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه.
محه‌مه‌د عوسمان به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ى خسته‌روو، وه‌كو حزبه كوردستانییه‌كان به‌ڵێنیان داوه به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن، چونكه كێشه‌یه‌كیان هه‌یه ئه‌ویش كێشه‌ى میله‌تێكه و پێویسته به یه‌كه‌وه‌بن هه‌روه‌ها یهكریزیشبن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى دیكه له عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحى و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه.
وتیشى “زۆر ده‌سه‌ڵاتمان بینیوه نه‌یتوانى هه‌موو پێكهاته‌كان كۆبكاته‌وه له ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، بۆیه پێویسته هه‌مووان به یه‌كه‌وه به به‌شدارى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ئیداره‌ى كه‌ركوك بده‌ین و كێشه‌كان به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بن”.
باسیشى له‌وه‌كرد، ئێمه به فه‌رمى داواى له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین هێزێكى هاوبه‌شى كه‌ركوكیانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى هه‌یه پڕ بكرێته‌وه نه‌ك هێزێك دروست بكرێت فه‌رمى و حكومى نه‌بێت و هى گروپ و بنه‌ماڵه‌یه‌ك بێت.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌ى په‌ڵكانه، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى باسى له‌وه‌كرد، بۆ چاره‌سه‌رى كردنى كێشه‌ى په‌ڵكانه‌و ناوچه‌كانى دیكه له گه‌ڵ ده‌ستوریین و بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ دانووستان له‌و سنوورانهو به‌رده‌وامیش ده‌بن له گفتۆگو و هه‌نگاونان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









