وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم: هێشتا دڵنیانین و ترسمان له كۆرۆنا هه‌یه

ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێكى دڵنیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا، ده‌شڵێت: “هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان بۆ پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “به به‌راورد به مانگى رابردوو رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه”.
وتیشى: “هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌م رێژه‌یه بۆ پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان به رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵبین”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى رێكارى نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ریان له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌ر رێكارێكى نوێ پێویسته دوو هه‌فته چاوهڕێبكهین، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئه‌نجامه‌كه‌ى باشه باخود نا، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كه له‌گه‌ڵ رێكاره په‌یڕه‌وكراوه‌كان هه‌مانبوو، ئه‌و رێكارانه سه‌ركه‌وتوو بوون”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاسۆ حه‌وێزى ئاشكراشیكرد: “تا ئێستاش ئێمه له هه‌رێمى كوردستان نهگهیشتووينهته قۆناغێكى دڵنیاكه‌ره‌وه، هێشتاش ترسمان هه‌یه له ڤایرۆسه‌كه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









