تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو كەمیكردووە

سەنتەرێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی لە سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات لە ئێستادا ڕێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان بە ڕێژەی لە %60 كەمیكردووە ئەوەش بەهۆی ئەو پابەندبوونەی هاووڵاتیانە بەڕێنماییە تەندروستییەكان، هاوكات داواش لە هاووڵاتیان دەكات بە ماسكەوە سەردانی شوێنە داخراو و قەرەباڵغەكان بكەن.
د. ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی، تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بە بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو كە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا گەیشتبوویە ئاستێكی زۆر بەرز و مەترسیدار، بەڵام لە ئێستادا دۆخەكە زۆر هیوربووەتەوە بە جۆرێك لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە نزیكەی 45 تا 50 تووشبووی كۆرۆنامان لە نەخۆشخانە وەردەگرت و تەنانەت هەندێك ڕۆژیش هەبوو جێگامان نەبوو، بەڵام ئێستا ڕۆژانە نزیكەی 15 تا 20 كەس وەردەگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی پێنج ڕۆژە لە نەخۆشخانەكەمان تەنها دوو كەس گیانیان لەدەستداوە یەكێكیان بە جەڵدە بووە و ئەویدیكەشیان ژنێكی بەتەمەن بوو ماویەكی زۆر بوو تووشی كۆرۆنا بووبوو درەنگ هێنایە لامان ڕێژەی ئۆكسجین لە لەشیدا كەمبوویەوە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی لە ئێستادا ڕێژەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا زۆر كەمیكردووە بەڵام دەبێت هاووڵاتیان دڵیان بەم هێوربوونەوەیە خۆش نەبێت.
بەڕێوەبەی نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی، ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی بتوانین درێژە بەم دۆخە بدەین و ڕێژەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا زیاتر كەمبكەینەوە و نەگەڕێینەوە بۆ دۆخی دوو مانگ پێش ئێستا زۆر گرنگە كە هاووڵاتیان لەكاتی سەردانیان بۆ شوێنە داخراو و قەرەباڵغەكان ماسك بەكاربهێنن چونكە هەموو كات لەو دوو شوێنەدا مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئارادایە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









