له یەک رۆژدا لە خورماتوو 8 رووداوى هاتووچۆ 10 کەسی کردووەتە قوربانى

وێنەی یەکێک لە رووداوەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خورماتوو تەنیا ئه‌مڕۆ به‌هۆى هه‌شت رووداوى هاتووچۆوه سێ هاووڵاتى كه یه‌كێكیان منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو ساڵه گیانیانلەدەستداوه و حه‌وت كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
زه‌نون به‌رزنجى وته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى خورماتوو بهSNNى راگه‌یاند “له به‌یانییه‌وه تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سنوورى قه‌زاى خورماتوو له ناو شار و رێگاكانى ده‌ره‌وه بۆ كه‌ركوك – به‌غدا هه‌شت رووداوى هاتووچۆ روویانداوه”.
وتیشى: “له ئاكامى ئه‌و رووداوانه منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو ساڵ، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵ و پیاوێكى ته‌مه‌ن 62 ساڵ گیانیانله ده‌ستداوه، حه‌وت كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون كه برینى سێ كه‌سیان زۆر سه‌خته”.
سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه زه‌نون به‌رزنجى رایگه‌یاند، له‌رووداوه‌كاندا كه زۆربه‌یان پێكدادان و یه‌ك رووداویش وه‌رگه‌ڕان بووه، زیانى ماددى زۆر به ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وتووه یه‌كێك له رووداوه‌كان پێكدادانى ئۆتۆمبیلێك بووه له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلێك و له سه‌ر ماتۆڕه‌كه سێ گه‌نج هه‌بووه و بارودۆخیان زۆر خراپه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









