بەم نزیكانە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەبێتەوە نەخۆشخانەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان

نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر
SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری راگەیاند و پەیوەندەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت “دەستمان بە داڕشتنی پلانێك كردووە تا لەم نزیكانە نەخۆشخانەی ڕزگاری كە 400 قەروێڵەییە و ئێستا تایبەت كراوە بە تووشبووانی كۆرۆنا، چۆڵ دەكرێت و بەم نزیكانە دەخرێتەوە خزمەت هاووڵاتییان وەك نەخۆشخانەیەكی ئاسایی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان پێشكەش دەكات.
سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندەیكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند:” دەستمان بە داڕشتنی پلانێك كردووە تا لەداهاتووێكی نزیك نەخۆشخانەی ڕزگاری كە 400 قەروێڵەیەیە کە لە ئێستا تایبەت كراوە بە تووشبووانی كۆرۆنا، چۆڵ دەكرێت و بەم نزیكانە دەخرێتەوە خزمەت هاووڵاتییان وەك نەخۆشخانەیەكی ئاسایی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان پێشكەش دەكات.
وتیشی “لە ئێستادا 70 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی پارێزگای هەولێر ماون، و بەهۆی ئەوەشی كە ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە كەم دەكات بۆیە پێداچوونەوە بە پلانی تەندروستی خۆمان دەكەین و بیر لەوە دەكەینەوە كە نەخۆشەكان لە یەك نەخۆشخانە كۆبكەینەوە كە تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەكان”.
لەدوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، لە هەولێر چەند نەخۆشخانەیەك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخانكران، نەخۆشخانەی رزگاریش كرایە جێگەی چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەدوای كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، بڕیار لە داهاتووێكی نزیك تەواوی نەخۆشخانەكە وەكو پێتر بەرووی هاووڵاتییاندا بكرێتەوە چارەسەری پزیشكی لێوەربگیردرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









