وته‌بێژى یه‌كێتى له كه‌ركوك: حكومه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى پاراستنى ئهمنیيهت بێت حه‌شدى كوردى دروستناكات

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر دروستكردنى حه‌شدى كوردى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منییه، بۆچى حكومه‌تى عێراق له‌ڕێگه‌ى وهزارهتهكانییهوه ئه‌وه كاره ناكات؟
له ناوچه‌ى دووبز و به دیاریكراوى له گوندى چه‌خماخه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه فهوجێكى حه‌شدى شه‌عبى كوردى دامه‌زرێندراوه، له‌وباره‌یه‌وه پێشتر ئه‌دهه‌م جومعه، چالاكوانى سیاسى و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستى هه‌بووه له دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌وجه‌ى حه‌شدى كوردى به SNNى راگه‌یاند: ” له‌دواى داواكارى و هه‌وڵێكى زۆر سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه حه‌شدى كوردیشى هه‌بێت، هه‌رچه‌نده زۆر به لایانه‌وه قورس بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و فهوجهیان راگه‌یاند كه له سنوورى گوندى چه‌خماخه‌ى سه‌ربه قه‌زاى دوبز دامه‌زرێندراون”.
وتیشى: “فه‌وجه‌كه له 120 كه‌س پێكهاتوون زۆربه‌یان خه‌ڵكى گوندى چه‌خماخه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رین و به‌شێكیشى خه‌ڵكى ناوچه‌كانى دوبز و كه‌ركوكن، ئه‌ركیان ته‌نیا پاراستنى گوندى چه‌خماخه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌ریه‌تى، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه جموجۆڵى داعشى تێدایه به‌رده‌وام په‌لامار ده‌دات و له‌دواى 16ى ئۆكتبه‌ره‌وه 11 شه‌هیدیان داوه و ئه‌م فه‌وجه له چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى پارێزگارى له خۆیان ده‌كه‌ن”.
دروستكردنى ئه‌و فه‌وجه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوردى كاردانه‌وه‌و نیگه‌رانى لایه‌نى سیاسییه كوردستانییه‌كانى لێكهوتهوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دواى كۆبوونه‌وه‌یان لایه‌نه سیاسییه‌كان له كه‌ركوك داوایانكرد حكومه‌تى عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی ئه‌منى له ناوچه‌كه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوانیاندا هه‌یه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنێته‌وه كه‌ركوك یان هێزى هاوبه‌شى دیكه دروستبكات كه له هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركوك بێت نه‌ك هێزى تایبه‌ت به بنه‌ماڵه و گروپ و شوێنێكى دیاریكراو.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق، وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: “وه‌كو یه‌كێتى و لایه‌نه سیاسییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دروستكردنى حه‌شدى شه‌عبى كوردى له كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه لادانه له رێبازى كوردایه‌تى و نه‌ته‌وایه‌تى”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى بێت له سنورى كه‌ركوك، بۆچى حكومه‌تى عێراق له وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگریى و ناوخۆ له ریزى سوپاى پۆلیس هێز له‌و ناوچانه دانامه‌زرێندرێت و له‌ڕێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هه‌ستاوه به دروستكردنى حه‌شدى كوردى”.
وته‌بێژى یه‌كێتى له كه‌ركوك ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تاكه رێگاى گونجاو بۆ پاراستنى ناوچه‌كه هاتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى ئه‌منییه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، له حاڵه‌تى نه‌هاتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ش دروستكردنى هێزى هاوبه‌شه له پێكهاته‌كان له كه‌ركوك”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









